04/06/2020

ئەو 20$ دۆلارەی جۆرج فڵۆید کەبووە ھۆی سووتانی ئەمریکا

و: موسەنا کانونی

برادۆست میدیا ـ هەمەڕەنگ

کاتێک جۆرج فڵۆید دەچێتە مارکێتێک بۆ کڕینی پاکەتە جگەرەیەک 20$ دەداتە خاوەن مارکێتەکە بەڵام خاوەن مارکێتەکە گومانی ساختەبوونی پارەکە دەبات وڕاستەوخۆ ئاگاداری پۆلیسی میناپۆلیس دەکات وئەوانیش دێن وفڵۆيد دەستگیردەکەن ئەویش پێان دەڵێت :
( پارەکە ساختە نیە ) بەڵام ئەوان گوێ پێ نادەن وناچاری دەکەن تاوەکو بچێتە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیان ، جۆرج فڵۆید بەرگری لەخۆی ناکات چونکە دڵنیایە پارەکە ساختە نیە بەڵکو نەیدەویست سواری ئۆتۆمبێڵەکە بیت ، پاشان پۆلیسەکان دەستی کەڵەمچە دەکەن ودەیخەنە سەر زەوی ویەکێک لەپۆلیسەکان چۆکی خۆی دەخاتە سەر ملی فڵۆید ئەویش دەڵێت :
(وازم لێبێنە ھەناسە بدەم) ئەو ووشانە کار لە پۆلیسەکە ناکات وخەڵکەکە داوا لە پۆلیسەکە دەکەن یارمەتی بدات تاھەناسەبدات بەڵام پۆلیسەکە بەخوێنێکی ساردەوە وبەتووڕەیی ھەڕەشە لەخەڵک دەکات بەم شێوەیە بەردەوام دەبیت تاوەکو ھێز لەفڵۆید نامینێت وئۆتۆمبێڵی ئەمبۆڵانس دێت و فڵۆید دەگوازێتەوە نەخۆشخانە پاشان دەردەکەویت کە گیانی لەدەستداوە.

ڵێکۆڵینەوەکان دەری خست کەوا ئەو 20 دۆلارە ساختە نەبوو وھۆی مردنی فڵۆید تەنھا ئەو پۆلیسە نەبوو بەڵکۆ پاش توێکاری دەرکەوت کە دوو پۆلیسی تریش بەشداربوون چونکە شوێنی چۆکیان بەدیارکەوت لەسەر پشتی فڵۆید کەبووە ھۆی پچڕانی ھەناسەی.

ئەمە ڕاستی ڕووداوەکەیە کە ڕۆژنامەی نیۆیۆڕک تایمز بەبەڵگەی ڤیدیۆی ودەنگ بڵاوی کردەوە وبووە ھۆی ناڕەزایی دەڕبڕینی ھاووڵاتیانی ئەمریکی بەھەموو ڕەگەزەکانی بەرامبەر بەھەڵسووکەوتەکانی پۆلیسی ئەمریکا چونکە ئەمە یەکەم ڕووداوو نیە بەڵکو ڕووداوی زۆر لەم شێوەیە ڕوویداوە ئەوەی ئەمجارەیان جیاوازبوو ئەوەیە 20 دۆلارەکە ساختە نەبوو و ڕاستی ڕووداوەکە تۆمارکرایە و بەتەواوی دەردەخات کە فڵۆید بەرگری لەخۆی نەکردووە بەرامبەر ئەو مامەڵە دڕندانەی پۆلیسی مینا پۆلیس بۆیە سەرەتا ناڕەزایەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە دەستی پێکرد بەڵام بێ منەتی پۆلیسی ئەمریکی وھەوڵی بەلابردنی ڕێڕەوی لێکۆڵینەوە وداوانەکردنی لێبوردن لەو ڕووداوە بووە ھۆی تووڕەبوونی خەڵک وسەرەتا بە سووتاندنی ئەو مارکێتە دەستی پێ کرد کە فڵۆید پاکەتە جگەرەکەی لێکڕی تاگەیشتە سووتانی بنکەی پۆلیسی میناپۆڵیس وئۆتۆمبێلەکانی پۆڵیس ودواتر شارەکانی تری ئەمریکای گرتەوە تاگەیشتە چەندین ووڵاتی ئەوروپی.

لە ڕاستیدا ھیچ شتێک لەشکاندنی شکۆی مرۆڤ گەورەتر نیە، و ئەوەی ڕوودەدات دەربڕینی ناڕەزایی خەڵکی ئەمریکایە تەنھا بەرامبەر ئەو ڕووداوە نیە بەڵکو درێژەی دەبات بەرامبەر دەیەھا کەیسی تر تایبەت بە سیاسەتی بەڕێوەبردنی ووڵات لەسەر دەمی تڕامپ بەتایبەتی شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆسی کۆڕۆنا …

Muthana Kanoni /وەرگێڕانی

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کاریگەری جەنگ و ڕاگەیاندن لە پەرروەردەکردنی منداڵدا

کاریگەری جەنگ و ڕاگەیاندن لە پەرروەردەکردنی منداڵدا ئەو منداڵانەی دایکەکانیان خاوەنی تەندر…