23/03/2020

محمد مەهدی لە میسر دەرکەوت ..!

سەردار عەزیز

هەمەڕەنگ

دوای بلاوبوونەوە گرتە ڤیدۆیەک لە میدیاکانی وەلاتی مصر دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، کاتێک پیاویکی ڕیش سپی دەردەکەوێت کە پێ دەچێت لە پیش دەرگای مزگەوت بێت کۆمەڵێ خەڵکی لە چوار دەورە بە دەنگێکی بەرز هاوار دەکات

“ئەی خەڵکینە، من مەهدی چاوەڕوانکراوم
خودا منی وەک پێغەمبەر ناردۆتە سەر دونیا

محمد پێغەمبەری خودا (د.خ)دەربارەی من هەواڵی داوە خودا منی وەک پێغەمبەر بۆ هەموو دوونیا ناردووە.

“من مەهدیم من مەهدی پێغەمبەری خودا و عیسای کوڕی مریەمم فەرمانم پیکراوە کە خۆ بە دەستەوە بدەم، خۆم تەسلیمی خودا کرد، من مەهدی ماوەی ( 7 ) ساڵە خاوەنی خەڵکم … ئەگەر من مردم قیامەت هەڵدەستێت. من مەهدیم هیچ پێغەمبەرێک دوای من نایەت.

ئەو پیاوە کە لە وڵاتی میسر دەرکەوتوە لە کۆتایدا دەڵیت،” خودایە پەیامی خۆمم ڕاگەیاند گەواهی بدە”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

تەوقەکردن

هەمەڕەنگ ـ مەبەستی تەوقەکردن خۆی لە (۳)خاڵدا دەبینێتەوە: ــ مەبەستی خۆزاڵکردن بەسەر لایەنی…