03/06/2019

هەرزەکارێکی تەمەن شازدەساڵ بەهۆی ئەوەی شەش کاتژمێر لەسەریەک یاری پۆپجی PUBG کرد دڵی وەستا

خەڵات برادۆستی

برادۆست لایف ستایل_هەولێر

هەرزەکارێکی تەمەن شازدەساڵ بەهۆی ئەوەی شەش کاتژمێر لەسەریەک یاری پۆپجی PUBG کرد دڵی وەستاو مرد لەویلایەتی مادیا برادیش لەوڵاتی هندستان
هەواڵەکە ئەڵێت ئەو مێردمنداڵە ئەوەندە هاواری کردوە لەکاتی یاری کردندا هۆرمۆنی ئەدرینالین لە جەستەیدا بەرزبوەتەوەو دڵی لەلێدان کەوتوە
خوشکی ئەو مێرد مناڵە ئەڵێت من لەو ژورەیابوم کە براکەم یاری ئەکرد هەر هاواری ئەکرد بەسەر برادەرەکانیا چونکە لەیاریەکەیا دۆڕاندبوی و برادەرەکانیشی ئەیانوت ئیتر تۆنابێت یاریمان لەگەڵ بکەیەت ، بۆیە ئەمیش دەستی لەسەردڵی دانابوو هەر هاوارهاواری بوو ئیتر ڕوحی دەرچوو مرد .. پزیشکەکانیش وتیان ئەمە هۆکارەکەی ئەو یاریەبوەو
توشی خورپەو سەدمەیەکی بەهێزی دڵ بوەو یەکسەر مردووه

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کاریگەری جەنگ و ڕاگەیاندن لە پەرروەردەکردنی منداڵدا

کاریگەری جەنگ و ڕاگەیاندن لە پەرروەردەکردنی منداڵدا ئەو منداڵانەی دایکەکانیان خاوەنی تەندر…