06/08/2019

هۆکاری رەش بونی ژێرچاو چۆنیەتی چارەسەرکردنی

برادۆست لایف ستایل ــ هەولێر

بۆ ئەو کەسانەی ژێر چاویان ڕەش دەبێت

ڕەنگە بەهۆی نەخۆشی کەم خوێنی یان کەم ئاسنی یان هەر نەخۆشیەکی دیکە ژێرچاوەکانت ڕەش ببنەوە یان ڕەنگە خودی خۆت پێست هەستیار بێت و زووزوو هەست بە ڕەشبوونەوەی ژێر چاوەکانت بکەیت بێگومان چارەسەری سروشتیش باشترین چارەسەرە بەمەرجێک توانات هەبێت و ئیرادەت بەهێز بێت بۆ ئەوەی لەسەری بەردەوام بیت.

خه‌یار پێكهاته‌یه‌كی باشە و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پێكهاته‌ی بەسوود، هه‌ر بۆیه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین چاره‌سه‌ره‌كان بۆ لابردنی ره‌شی ژێر چاو به‌هه‌مان شێوه‌ لیمۆش پێكهاته‌یه‌كی به‌سوده‌ و ده‌كرێت به‌ تێكه‌ڵكردنی به‌كاریبهێنیت، چونكه‌ خه‌یار پێست پاكکده‌كاته‌وه‌ و هه‌وكردنی ناهێلێت و كونیله‌كان داده‌خات و ره‌شیه‌كان لاده‌بات لیمۆش پێسته‌كه‌ ده‌گه‌شێنێته‌وه‌ و پاكی ده‌كاته‌وه‌.

شێوازی بەکارهێنانی؟
نیو لیمۆ بكه‌ به‌شه‌ربه‌ت.
نیو خه‌یار بكه‌ به‌شه‌ربه‌ت واتا بیده‌ له‌ خەڵاته‌ و پاشان بیخه‌ره‌ سه‌لاجه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی یەک كاتژمێر.
پاشان هه‌ردوو شه‌ربه‌ته‌كه‌ تێكه‌ڵ بكه‌ و بیده‌ له‌ژێر چاو بۆ ماوه‌ی ۱٥ خوله‌ك و بیشۆ.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کاریگەری جەنگ و ڕاگەیاندن لە پەرروەردەکردنی منداڵدا

کاریگەری جەنگ و ڕاگەیاندن لە پەرروەردەکردنی منداڵدا ئەو منداڵانەی دایکەکانیان خاوەنی تەندر…