16/04/2019

ماسکێکی سروشتی بۆ هێشنەوی روخسارێکی گەنج و گەش

برادۆست لایف ستایل ـ هەولێر

گەر بەدوای ئەوەدا دەگەڕێیت پێستی ڕووخسارت تووند و گەشاوە بێت، سەرباری تەمەنیش ھەر گەنج و نوێ دەربکەوێت، ئەوا لە بەفرگرەکەتدا چارەسەر ھەیە.ماسکی سپێنەی ھێلکە زۆر کاریگەرە بۆ پێست بەھۆی بوونی پرۆتین تێیدا و ئەم سوودانەی ھەیە:


یەکەم ـ پێستەکە توند دەکاتەوە.

دووەم ـ لەھێڵەکانی بەساڵاچوون و تەمەن رزگارت دەکات.
سێیەم ـ چرچبوون ناھێڵێت.
چوارەم ـ ڕەنگی پێستەکە یەک دەخاتەوە.پێکھاتە و شێوازی ئامادەکردن:

• یەک ھێلکەی نوێی سارد.
• ١ کەوچک ئاردی گەنمەشامی.
• سپێنەی ھێلەکەکە لەگەڵ ئاردەکە باش تێکەڵ بکە تاوەک ھیچ تۆپەڵێکی تێدا نامێنێت.
• بە پەنجە گیراوەکە بدە لەرووخسارت.
• ماوەی ١٥-٢٠ خولەک چاوەڕوان بە.
• پاشان بە ئاوێکی گەرم بیشۆ و وشکی بکەرەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کاریگەری جەنگ و ڕاگەیاندن لە پەرروەردەکردنی منداڵدا

کاریگەری جەنگ و ڕاگەیاندن لە پەرروەردەکردنی منداڵدا ئەو منداڵانەی دایکەکانیان خاوەنی تەندر…