13/04/2020

کچ و کورێک بە جێبەجێکردنی رێنمایەکانی تەندروستی ژیانی ھاوسەرگیریان پێکھێنا

سیروان برادۆستی

برادۆست میدیا – سۆران

رۆژنامەنووسێکی دەڤەری برادۆست لەگەڵ کچێکی ناحیەی رزگای لە تۆپزاوە، بەبێ ئاھەنگگێڕان ژیانی ھاوسەرگیریان پێکھێنا، ئەم هاسەرگیرییە لەکاتێکدایە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ و ڤایرۆسی کۆڕۆنا، خەلک لە ماڵەکانیان نایەنەدەرەوە.

لەوبارەیەوە زاواکە بەناوی مورشید محمد دەڵێت:” ماوەیەکی زۆرە ئەلقەگۆرینەوە ئەنجامداوە و دەمەویست بە ئاھەنگێکی خنجیڵانە بیگوازمەوە، بەڵام دیارە ئەو ڤایرۆسە لە تەواوی جیھان و ھەرێمی کوردستان بڵاوبوویەوە، بۆیە وەک پەیامێکی خۆپارێزی و جێبەجێکردنی رێنمایەکان ویستم ئاھەنگەکە لەماڵەوە ئەنجامبدەم .

مورشید محەمەد پیشەی رۆژنامەنووسە ژیانی ھاوسەرگیری لەگەڵ دەزگیرانەکەی بەناوی (جیران ) پێکھێنا دوور لە ئاھەنگ لە نێو دیمەنەکانی وەرزی بەھار چەندین وێنەی یادگاریان گرت، بۆ برادۆست میدیا ڕایگەیاند: ” ماوەیەک دەبێت ئەلقەگۆرینەوەم لەگەڵ کچێکی ناحیەی رزگاری پێکھێناوە، من حەزم دەکرد بە ئاھەنگ بیگوازمەوە، بەڵام بارودۆخی ئێستا وای خواست کە بەبێ ئاھەنگ ژیانی ھاوسەرگیری پێکبھێنم تەنھا خزم و کەس و کارەکەم بەشداریان کرد لە ئاھەنگەکەم و رێنمایەکانی خۆپاراستنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانم جێبەجێکرد.”

مورشید محەمەد ئەوەشی راگەیاند: ” ھەر لەماڵەوە کۆبوونەوەیەکی خێزانیمان سازکرد و لەناو سروشت و گوڵ و گوڵزاری وەرزی بەھار ژمارەیەک وێنەی یادگاریمان چرکاندوو ژیانێکی نوێمان دەستپێکرد . “

ناوبراو دەشڵێت: ” ئەوە وەک پەیامێک بوو بۆ ئەو گەنجانەی دەیانەوێت لەداھاتوو ژیانی ھاوسەرگیری پێکدەھێنن .

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کاریگەری جەنگ و ڕاگەیاندن لە پەرروەردەکردنی منداڵدا

کاریگەری جەنگ و ڕاگەیاندن لە پەرروەردەکردنی منداڵدا ئەو منداڵانەی دایکەکانیان خاوەنی تەندر…