07/11/2019

بە ڤیدیۆ : دوو تۆمەتبار لەکاتی زیندەبەچاڵکردنی منداڵێکی کچ دەستگیردەکرێن

برادۆست لایف ستایل ــ هەولێر

لە هیندستان دوو تۆمەتبار لەکاتی زیندەبەچاڵکردنی منداڵی تازە لەدایکبودا دەستگیردەکرێن.

لە نیو دێلهی پایتەختی هیندستان، دوو پیاو لەکاتی زیندبەچاڵکردنی منداڵی ساوای تازەلەدایکبودا لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر دەکرێن.

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوە ئەمنیەکانی ئەو وڵاتە، هەوڵی زیندەبەچاڵکردنی ئەو منداڵە بەهۆی ئەوەوە بوە کە رەگەزی مێینە بووە.

هەردو تۆمەتبارەکە لەلایەن، ماتۆرسوارێکەوە هەواڵیان لێدراوە بە دەزگا ئەمنیەکان کە لە هەوڵی هەڵکەندی قەبردا بون بۆیان تا زیندەبەچالیان بکەن.

هەرچەندە، تەوژمێکی بەرفراوان لە سەرانسەری هیندستان لە ئارادایە بۆ روبەڕوبونەوەی جیاخوازی رەگەزی و هەوڵی بەدەستهێنانی یەکسانی رەگەزی، بەڵام هێشتاش کۆنخوازی و جیاخوازی رەگەزی بەشێوەیەکی بەرفروان لەو وڵاتەدا بونی هەیە و ساڵانە کەسانێکی زۆر بە تۆمەتی زیندەبەچالکردنی منداڵە ساوا کچەکانیان دەستگیردەکرێن.

وەرگیراو

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کاریگەری جەنگ و ڕاگەیاندن لە پەرروەردەکردنی منداڵدا

کاریگەری جەنگ و ڕاگەیاندن لە پەرروەردەکردنی منداڵدا ئەو منداڵانەی دایکەکانیان خاوەنی تەندر…