07/08/2020

لەسەر راسپاردەی سەرۆکی هەرێم، عەبدوڵا هەرکی دەگوازرێتەوە هەولێر

ئا: زەید سورچی

برادۆست میدیا ـ هونەری: لەسەر راسپاردەی سەرۆکی هەرێم، هونرمەند عەبدوڵا هەرکی لە دهۆکەوە بۆ هەولێر دەگوازرێتەوە.

دوای ئەوەی ھونەرمەندی میللی “عەبدوڵا ھەرکی ” بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە نەخۆشخانەی تایبەت بەکۆرۆنا لە شاری دھۆک خرایە ژێر چاودێری چڕ، لەئێستادا تەندروستی باش نیە و بڕیاروایە بگوازرێتەوە بۆ هەولێر.

بەپێی تازەترین زانیاری کە بەدەست برادۆست میدیا گەیشتووە، عەبدوڵا هەرکی بەھۆی بەرزبونەوەی نەخۆشی شەکرەو تێکچوونی باری تەندروستی لەژێر راسپاردەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەمرۆ هەینی دەنێردرێتە نەخۆشخانەییێکی تایبەت لە شاری ھەولێر بۆ چارەسەرکردنی شەکرە و کۆڕۆناکەی.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

هونەرمەندێکی دەڤەری بەهدینان تووشی کۆڕۆنا بوو

برادۆست میدیا ـ هونەری: هونەرمەندی بەناوبانگ و میللی دەڤەری بەهدینان، هونەرمەند عبدولا هەر…