20/06/2020

هاوتا گۆرانی بۆ ئاشتی وبەیەکەوە ژیان دەکات

ڕەوەند جەواد: ئەڵمانیا

هاوتا کامەران گەنجێکی کوردێکی خەڵکی شاری سلێمانیە، لە 1995 لە هۆڵەندا ژیان دەکات، هەر لەمنداڵیەوە خوڵیایی هونەری گۆرانی گوتن و موزیك بووە، سەرەتا گیتارو پیانۆ، لە ساڵی (2010)وە دەستپێکی کارەکانی گۆرانبێژ هاوتا بوو وەك گۆرانبێژی پۆپ و ستایلی ڕاپ.

لە لێدوانێکیدا بۆ برادۆست میدیا، هاوتا کەمەران ووتی، ” نوێترین کارم گۆرانیەکە بە ناوی neace o Justice no pواتا بە یەکسانی و بە ئاشتی، کە ناوی گۆرانێکی منە، بۆ ئەوە ئەوگۆرانیەم گوت، باسی بە یەکەوە ژیان ئەکات و باسی ئاشتی و یەکسانی دەکات، چونکە ڕوداوی کوشتنی( جۆرج فلۆید) کە لە ئەمریکا ڕویدا، بووە هۆی خۆپشاندانی ناڕەزایی زۆرێك وڵاتانی جیهان بۆ هاوخەمی ئەو ڕوداوە، منیش وەك گۆرانبێژێکی کورد، هاوخەمی خۆم وەك گۆرانبێژیك ئەو گۆرانیەم گوت.

هاوتا ئاماژەی بەوەشدا، “تێکست و میلۆدی کاری خۆمە لە ستۆدیۆی کۆمپانیای خۆم کارەکانیم کردووە، گۆرانیەکە بە زمانی ئینگلیزیە، من ویستم ئەو کارە بکەم چونکە هەموو مرۆڤێك بە یەکەوە جوانین ژیان جوانترە بە یەکسانی.

لەکۆتایدا هاوتا ئاماژەی بەوەدا کە لە داهاتوو کاری نوێترین ئەلبوومی خۆی بڵاو دەکاتەوە، لە ئێستادا نامەوەێت لەسەر کاری داهاتووم قسەبکەم تا کاتی خۆی دێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

بێری نوێترین گۆرانی “ئومێد ڕەسوڵ پور” بڵاوبووەوە

هونەری کلیپی بێری بە دەنگی گۆرانبێژی لاوی شاری بۆکان ( ئومید رەسوڵ پور ) کەوتە بەر دیدی بی…