18/08/2019

کێشەیەکی نوێی نێوان ئەنجلینا جۆلی و براد بێت سەرهەڵدەداتەوە.

برادۆست لایف ستایل ــ هەولێر

كێشەیەكی دیكە لەنێوان ئەنجلینا وبراد بێت سەرهەڵدەدات

سەرەڕای جیابوونەوەی ئەنجلینا جولی و براد بێتی هاوسەری، بەڵام ناكۆكییەكانی نێوانیان كۆتاییان نەهاتووە، دوایینیشیان مافی موڵكایەتیی كۆشكی (Chateau Miraval) كە لە وڵاتی فەرەنسایە و خاوەندارێتییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ براد بێت، بەڵام ئەنجلینا دەیەوێ لە رێگای یاساوە بۆ خۆیی ببات.


ئەنجلینا بە نیازە كە لە دوایین دانیشتنی یەكلا كردنەوە كێشەی جیابونەوەیاندا لە دادگا، داوای خاوەندارێتیی ئەم كۆشكە بكات، پێشبینی دەكرێت كە ئەم داوایە ببێتە مایە تووڕەبوونی براد و ئەمەش دەبێتە مایەی سەرهەڵدانی شەڕێكی دیكە لە نێوانیاندا، پێشتریش چەند سەرچاوەیەكی رۆژنامەنووسیی ئەمریكی لەسەر زاری چەند كەسێكی نزیك لە هەردوو ئەستێرەكە رایانگەیاند: ئەنجلینا گەڕاوەتەوە فەرەنسا و سەردانی كۆشكەكەی كرد وتا ئێساش بەشدارە لە خاوەنداریەتی كۆشكەكە، بەپێی هەمان سەرچاوە ئەنجلینا و براد بەشێوەیەكی دۆستانە جیابوونەوە.


هەرچەندە موڵكدارێتیی كۆشكەكە گرێبەستێكی بازرگانیی سوودبەخشی هەیە، بەڵام بەم دواییە كە ئەنجلینا سەردانی كۆشكەكەی كرد و بۆی دەركەوت كە خۆشەویستییەكی بێ سنووری بۆ كۆشكەكە هەیە و ئەگەربە تەنیا ببێتە خاوەنی دوور نییە براد تووشی شۆك و شێتی بێت، سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاند كە جەنگی ئەنجلینا بۆ وەرگرتنی كۆشكەكە ئاسان نابێت، چونكە براد بێت بە ئاسانی دەستبەرداری نابێت و دەجەنگێت بۆ بەدەستهێنانی.

 

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەستێرەی جیهانی شاکیرا بەتوندی هێرش دەکاتە سەر سەرۆکەکانی ئەوروپا

برادۆست لایف ستایل – هەولێر ئەستێرەی جیهانی بەرەگەز لوبنانی شاکیرا ، لەگرتەیەکی ڤیدۆ…