25/08/2019

پێشکەشکارێکی ntv ماڵئاوایی لە کاری راگەیاندن کرد

هێلین چۆمانی

برادۆست لایف ستایل

ساکار خانمە پێشکەشکاری هەردوو کەناڵی نێت تیڤی و ئافا تیڤی ماڵئاوایی لە کاری راگەیاندن کرد.

ساکار لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەلایەتی ئینستگرام وێنەی دووگیانی خۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهۆی دووگانی واز لەکاری راگەیاندن دێنێت بۆ ماوەیەکی کاتی، بەڵام لەلایەن بەشێک لە بەشداربوانی ئینستگرام رەخنە و کۆمێنتی نەشیاوی بۆ نوسرا، بەجۆرێککەسێک بۆی نوسیبوو،” یاخوا منداڵەکەت لە باوەش نەگریت”.

دوای ئەو هەموو کۆمێنت و رەخنانە، خانمە پێشکەشکاری کورد، ساکار راگەیاند،” زۆر دڵم شکاوە بەم کۆمێنتانە بۆیە پێویستە دوورکەومەوە لە شاشەکان و چیتر کاری رەگەیاندن نەکەم”.

خانمە پێشکەشکاری کورد، ساکار پێشتر دوو منداڵی لە دەست داوە و یەکێکە لە پێشکەشکارە لێهاتوەکانی نێو راگەیاندنی کوردی.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەستێرەی جیهانی شاکیرا بەتوندی هێرش دەکاتە سەر سەرۆکەکانی ئەوروپا

برادۆست لایف ستایل – هەولێر ئەستێرەی جیهانی بەرەگەز لوبنانی شاکیرا ، لەگرتەیەکی ڤیدۆ…