17/03/2019

کچێک بووە بە گەنجترین ملیاردێری جیهانی بە هۆی جوانکاریەوە

خەڵات برادۆستی

برادۆست لایف ستایل_هەولێر

کچێک بووە بە گەنجترین ملیاردێری جیهانی بە هۆی جوانکاریەوەک

کایلی جێنەری خاوەنی کۆمپانیای کایلی کۆزمەتیکز، کە لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا بۆتە گەنجترین ملیاردێری جیهان.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی سکاینیوز ئاماژەی بە کایلی جێنەری کردووە، کە لە ئێستادا بەهۆی سەرکەوتنی کۆمپانیاکەی کە تایبەتە بە جوانکاریی ئافرەتان، بووە بە گەنجترین ملیاردێری جیهان.

کایلی جێنەر، تەمەنی ٢١ ساڵە، زڕ خوشکی کیم کارداشیانە و چووەتە لیستی فۆربزەوە وەک یەکێک لە دەوڵەمەترین کەسەکانی جیهان دەستنیشانکراوە.

سامانەکەی لەم ڕۆژانەدا گەیشتەیەک ملیار دۆلار، بە گەنجترین ملیاردێر هەژمارکراوە، لەبەرئەوەی تەنها کەسە کە لەو تەمەنەدا نازناوی ملیاردێری پێبدرێت، بەوەش پێش مارک زەکەربێرگی خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کەوت کە لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا ئەو نازناوەی پێیدرابوو.

لە ساڵی ٢٠١٥ئەم خاتوونە کۆمپانیایەکی جوانکاریی پێکهێنا بۆ فرۆشتنی کەرەستەکانی بواری جوانکاریی، یەکەم بەرهەمی پاکێجێکی لێو بوو بە ٣٠$ کە سوراوێک و قەڵەمێکی لێوی تیادابوو.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەستێرەی جیهانی شاکیرا بەتوندی هێرش دەکاتە سەر سەرۆکەکانی ئەوروپا

برادۆست لایف ستایل – هەولێر ئەستێرەی جیهانی بەرەگەز لوبنانی شاکیرا ، لەگرتەیەکی ڤیدۆ…