13/05/2019

چەند زانیاریەکی سەرسورهێنەر لەسەر ئەستێرەی جیهانی جاکی شان

برادۆست لایف ستایل ـ هەولێر

چەند زانیاریەکی سەرسوڕهێنەر لەسەر جاکی شان

ئەم ئەستێرە گەورەیەی سینما جاکی شان ۷ زمانی جیهانی دەزانێت ئەوانیش زمانەکانی، تاتۆنی، ماندرین، ئینگلیزی، المانی، تایلەندی، یابانی، کۆری، لەگەڵ زمانی هێمایی زۆر بەباشی، وە لە ئێستادا سەرقاڵی فێربووونی دو زمانی تری جیهانییە.
ئەم ئەستێرە گەورەیەی سینما جاکی شان سەرەتا کە لە دایک بوو باوکی ویستی بیفرۆشێت بە بڕێک پارە بە پزیشکێکی بەریتانی، بەڵام دواتر عەمەلەکە سەری نەگرت.
ئەم ئەستێرە گەورەیەی سینما جاکی شان لە ساڵی ۱۹۸٠ وە بەدەر لە کاری سینما لە هۆڵیوود خەریکی کاری گۆرانی بێژیەو تائێستا نزیکەی ۲٠ ئەلبومی بەرهەم هێناوە وە سەرجەم گۆرانیەکانی شیعرەکانی دەستنوسی خۆین و سەرجەم گۆرانیەکانی ئاوازی خۆیین وە زۆرینەی گۆرانی فیلمەکانیشی هەر کاری ئامادەکردن و ووتنی خۆیین.
ئەم ئەستێرە گەورەیەی سینما جاکی شان لەسەدا ٦۳ و پۆینت ٤ــی مەشهەدی فیلمەکانی کە بریتین لە ئەنجام دانی کاری سەرکێشی هەمووان خۆی ئەنجامیان دەدات و وە بەم هۆیەوە چەندین جار لە کاتی بەرهەم هێنانی فیلم دا ڕوبەروی مەرگ بۆتەوە، جاکی تا ئێستا ٤ جار لوتی شکاوەو ۹ جار قاچەکانی شکاون و ٥ جاریش پەراسوەکانی وە ژمارەی برینەکانی سەر جەستەی سەرو ۹٤ برین وپێکانن.


ئەم ئەستێرە گەورەیەی سینما جاکی شان لە بەرواری ۳ـی ٤ـی ۱۹۸٦ دا لەکاتی وێنەگرتنی فیلمێکی دا لە دیمەنێکی فیلمەکەدا لە دیوارێکی ۱۲ مەتریەوە لەسەر سەر دەکەوێتە خوارەوەکە ئەمە خەریک بوو ببێتە هۆی کۆتایهێنان بەژیانی بەلام و دواتر پاش ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانە بزیشکەکانی بە خێرای نەشتەر گەریان بۆ ئەنجام داو دواتر رایان گەیاند کە جاکی سەلامەتە بەلام گوێیەکانی بۆ بیستن توشی کێشە هاتوون وە کەلەسەری شکاوەو کونێک لە سەری دا دروست بووە ئەوە بوو دواتر ئەو کونەی کەلەسەریان بە مادەیەکی لاستیکی پر کردەوە کە تا ئێستاش مادە لاستیکیەکە هەر لە سەری داماوە.
ئەم ئەستێرە گەورەیەی سینما جاکی شان ساڵانە دەعمی چەندین کۆمپانیای گەورەی خێرخوازی دەکات لە جیهان داو ساڵانە بەشێکی زۆر لە سامانەکەی دەبەخشێت بە وڵاتانی کەم دەرامەت و منداڵانی بێ سەر پەرشت.
ئەم ئەستێرە گەورەیەی سینما جاکی شان خاوەن خەڵاتی دکتۆرای فەخریەو خاوەن خەڵاتی ئۆسکاری فەخریەو خاوەن خەلاتی مرۆڤی زێرینی نیشتیمانەکەیەتی و خاوەن دەیان و سەدان خەلاتی تری جیهانی یە لە بواری ئەدەبی و هونەری و کۆمەلایەتی لەپاڵ سینمادا.
ئەم ئەستێرە گەورەیەی سینما جاکی شان دوجار لە کتێبی گینس دا ناوی تۆمار کراوە جارێک بۆ ئەوەی کە زۆرترین کارامەیی هەیە لە فیلمی ئاکشن دا جارێکیش بۆ ئەوەی کە زۆرترین ناوی هەبوو لە تایتڵی فیلمێکدا کە لە ساڵی ۲٠۱۳ نمایشکرا کە جاکیشان بە ۱٥ شێوازو پیشەو کاری جیاواز لە فیلمەکەدا ڕۆڵ دەبینی:
کە صپۆنصەر کارو
دەرهێنەرو
بەرهەم هێنەرو
نوسەرو
بەرهەم هێنەری کارو
کاری رێکخستنی روبەروبونەوەکان و
ئاوازدانەرو
گۆرانیبێژوو
وێنەگرو ……هتد هەر خۆی بوو

ئەم ئەستێرە گەورەیەی سینما جاکی شان بەدەر لەوەی بەبێ سەرپەرشت لە تەمەنی منداڵی دا گەورە کراوە هاوکات بەیەکێک لە کامڵترین مرۆڤەکانی مێژوو دادەنرێ، وەهەروەها جاکی بەدەر لەوەی لە تەمەنی لاوی دا کەمترین حەزو خولیای هەبوە بۆ فێربوون بە یەکێک لە بەهرەمەندترین مرۆڤەکانی مێژوو دادەنرێت

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەستێرەی جیهانی شاکیرا بەتوندی هێرش دەکاتە سەر سەرۆکەکانی ئەوروپا

برادۆست لایف ستایل – هەولێر ئەستێرەی جیهانی بەرەگەز لوبنانی شاکیرا ، لەگرتەیەکی ڤیدۆ…