24/03/2019

هۆکاری ڕەشی ژێر چاو بزانە

خەڵات برادۆستی

برادۆست لایف ستایل_هەولێر

هۆكاری رەشی ژێر چاو بزانە

ڕەشبوونی ژێر چاوەكان دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی جوانی ڕوخسارو یەكێكە لەو گرفتانەی كە زۆر بە گرانی چارەسەر دەكرێت ئەو هۆكارانەش كە بەرپرسن لەم گرفتە بریتین لەمانەی خوارەوە:

١. هۆكاری بۆماوەیی : یەكێكە لە هۆكارەكانی دەركەوتنی ڕەشی ژێر چاو لەم كاتەدا بەهیچ جۆرێك چارەسەری نیە، هەربۆیە پێویستە بە بەكارهێنانی هۆكارەكانی جوانكاری یاخود لێزەر نەهێڵدرێت.

٢. نەخۆشی ئەنیمیا (كەم خوێنی) : كەمی ئاسن ئەم گرفتە نەك تەنها كاریگەری لەسەر تەندروستی گشتی هەیە بەڵكو كاریگەری لەسەر ڕووخساریش هەیەو هۆكارێكە بۆ زەردبوونی پێست و دەركەوتنی ئەم ڕەشیە.

لەنیشانەكانی كەم خوێنیش: سەر گێژخواردن، قورسبوونی هەناسە لەگەڵ چەند نیشانەیەكی دیكە، پێویستە لەم كاتەدا گرنگی بە خواردنی گۆشتی سورو جگەرو سەوزە وەكو سپێناخ و سێوی سەوزو ماسی بدرێت.

٣. فراوانبوونی بۆریەكانی خوێن : ئەو كەسانەی گرفتی نەخۆشیەكانی بۆری خوێنیان هەیە، ئەم ڕەشیە لە ژێر چاوەكانیان دەردەكەوێت، هەربۆیە نووستن لەسەر سەرینی كەمێك بەرزو دانانی پارچەیەك سەهۆڵ لەسەر ئەو ڕەشیە بۆ ئەم جۆرە كەسانە زۆر بەسوودە.

٤. كەم خەوی و هیلاكی : كەم خەوی بەجۆرێك كە لە (٨ – ٦) كاتژمێر كەمتربێت هۆكارە بۆ دەركەوتنی ئەم ڕەشیە.

٥. گیرانی لووت : زۆرجار هۆكارەكەی جیوب یاخود توشبوونە بە هەڵامەت، كاریگەری لەسەر بۆریەكانی خوێن هەیەو دەبێتە هۆی فراوانبوونی دەركەوتنی ئەم ڕەشیە.

٦. جگەرەكێشان و خواردنی كهول : هۆكارێكە بۆ نەگەیشتنی ئۆكسجینی پێویست بۆ خوێن، هەروەها ئەو نیكۆتینەی لە جگەرەدا هەیە هۆكارێكە بۆ گۆڕانی رەنگی پێست.

٧. شاشەی كۆمپیوتەرو مۆبایل : بەكارهێنانی ئامێری كۆمپیوتەرو مۆبایل لەم سەردەمەدا زۆر زیادیان كردووە كە زیانی زۆر بە پێست دەگەیەنن و هۆكارێكن بۆ رەشبوونی ژێر چاوەكان.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەستێرەی جیهانی شاکیرا بەتوندی هێرش دەکاتە سەر سەرۆکەکانی ئەوروپا

برادۆست لایف ستایل – هەولێر ئەستێرەی جیهانی بەرەگەز لوبنانی شاکیرا ، لەگرتەیەکی ڤیدۆ…