08/05/2019

بەوێنە؛ حەوتەمین میراتگری تەختی شاهانەی بەریتانیا، بەجیهان ناسێنرا

خەڵات ساڵح

برادۆست لایف ستایل

دوای دوو رۆژ لەدایک بوونی حەوتەمین میراتگری خێزانی شاهانەی بەریتانیا، وێنەکانی بڵاوکرانەوە و بەجیهان ناسێنرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە میگان مارکل و شازادە هاری لەگەڵ منداڵە تازە لەدایک بووەکەیان بۆیەکەم جار چوونە نێو کۆشکی شاهانەی بەریتانیا و وێنەی منداڵەکەیان بەجیهان نیشاندا.

پاش گرتنی وێنەی یادگاری لەگەڵ منداڵەکەیان، بەپێی نەریتەکانی کۆشکی شاهانەی بەریتانیا، هاری و میگان و منداڵەکەیان سەردانی شاژن ئێلیزا یان کرد و یەکەم دیداریان لەگەڵ ئەنجامدا و شاژنی بەریتانیاش ناوی منداڵە تازە لەدایک بووەکەی کرد بە هاریسۆن.

رۆژی دوو شەممەی رابردوو ٦ی ئایاری ۲۰۱۹، کاتژمێر ۱ی بەرەبەیان شازادە هاری و میگان منداڵەکەیان لەدایک بوو، منداڵەکە کوڕە و کێشی سێ کیلۆ و نیو دەبێت و دەبێتە حەوتەم میراتگری تەختی شاهانەی بەریتانیا.

 

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەستێرەی جیهانی شاکیرا بەتوندی هێرش دەکاتە سەر سەرۆکەکانی ئەوروپا

برادۆست لایف ستایل – هەولێر ئەستێرەی جیهانی بەرەگەز لوبنانی شاکیرا ، لەگرتەیەکی ڤیدۆ…