11/11/2019

ئەستێرەی جیهانی مادۆنا دەدرێتە دادگا

برادۆست لایف ستایل ــ هەولێر

بە تۆمەتی دواکەوتنی کۆنسێرتەکەی مادۆنا دەدرێتە دادگا

لەبەر ئەوەی کاتی کۆنسێرتەکەی لە کاتژمێر ٨:٣٠٠ی ئێوارەوە گۆڕیووە بە کاتژمێر ١٠:٣٠ی شەو، پیاوێک بڕیاریدا شکات لە مادۆنا گۆرانیبێژی ئەمریکی بەناوبانگ بکات.

لە کۆنسێرتی لاس ڤێگاسدا مادۆنا لەسەر پیانۆیەک دانیشتبوو بە جەماوەرەکەی وت: “شتێک هەیە کە پێویستە هەمووتان لێی تێبگەن، ئەویش ئەوەیە کە شاژن هەرگیز دواناکەوێت.” بەڵام وادیارە ئەم قسانە بۆ پیاوێکی خەڵکی ویلایەتی فلۆریدا جێی باوەڕ نەبووە و بڕیاری داوە شکاتی لێ بکات بەهۆی دواخستنی کۆنسێرتی داهاتوویەوە لە کاتژمێر ٨:٣٠ی ئێوارەوە بۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ی شەو


بەپێی هەواڵێکە ماڵپەڕی “CNN” نەیت هۆڵاندەر، پیاوێکی خەڵکی فلۆریدایە لە ئەمریکا، سێ بلیتی بە بڕی ١،٠٢٤.٩٥دۆلار کڕیووە بۆ کۆنسێرتی داهاتووی مادۆنا کە وا بڕیارە لە ١٧ی کانوونی یەکەم لە مایامی بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی دواخستنی کۆنسێرتەکەوە بۆ ماوی دوو کاتژمێر بڕیاری داوە شکات لە مادۆناش و کۆمپانیای سەرپەرشتیاری کۆنسێرتەکەش بکات.

نەیت ئاماژە بەوە دەکات کە لە بەرانبەر ئەو زیانانەدا کە بەریانکەوتووە بەهۆی دواخستنی کۆنسێرتەکەوە هیچ قەرەبوویەک نەکراونەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی توڕەکردنی خۆی و بەشێکی زۆری ئەوانەی کە بلیتیان کڕیووە.

وەرگیراو

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەستێرەی جیهانی شاکیرا بەتوندی هێرش دەکاتە سەر سەرۆکەکانی ئەوروپا

برادۆست لایف ستایل – هەولێر ئەستێرەی جیهانی بەرەگەز لوبنانی شاکیرا ، لەگرتەیەکی ڤیدۆ…