15/01/2020

￵سوودە تەندرووستیەکانی خواردنی نیسک چیین￷￵￷ ؟￷

￵خەڵات برادۆستی

برادۆست لایف ستایل￷-￵هەولێر￷

نیسک بەروبومیکی دانەویلەییە زۆربەی کەس نایخوات و لەسودەکانی بێ ئاگان.

توێژینەوەکان دەریان خستووە کە خواردنی نیسک چەندین سوودی ھەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، ھەروەھا چەندین ڤیتامین وپرۆتینی تێدایە کە لەشی مرۆڤ بەھێز دەکات و لە نەخۆشی دەمانپارێزێت￵￷

یەکێکە لە بەناوبانگترین جۆری خۆراکە بقولیاتیەکان و بڕێکی زۆر کانزا و پڕۆتینی تێدایە و باشترین خۆراکە بۆ وەرزی زستان، چونکە گەرمی بەلەش دەبەخشێت و تامێکی خۆشی هەیە و زۆر تەندروستە و سوودێکی زۆر بەلەش دەگەیەنێت.

سوودە تەندروستیەکانی خواردنی نیسک:

￵۱-نیسک بڕێکی زۆر پێکهاتەی ڕیشاڵی تێدایە، کە هۆکارێکە یان کاردەکات بۆ کەمکردنەوە ئاستی کۆلیسترۆلی خوێن بەشێوەیەکی زۆر و دڵ و خوێنبەرەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت.

۲-لەلایەکی دیکەوە نیسک دەوڵەمەندە بە بڕێکی زۆر لە کاربۆهێدراتی بەسوود کەدەبێتە هۆی باشکردنی کرداری هەرس، لەهەمانکاتدا ئاستی شەکری خوێن ڕادەگرێت.
۳-خواردنی نیسک دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی قەبزی و بۆ ماوەیەکی زۆر تێرت دەکات و ناهێڵێت زۆر برسی بیت و ڕزگاردەکات لەکێشی زیادەی لەش.

٤-نیسک توانای هەیە مەترسیەکانی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک کەمبکاتەوە، چونکە بڕێکی زۆر فلاونیسی تێدایە کە پێکهاتەیەکی دژە ئۆکسانە.

٥-ترشی فۆلیک و مەگنیسۆم دوو پێکهاتەی سوودبەخشن و ئاستی ماددەی هوموسیسیتین کەمدەکەنەوە، کە ماددەیەکی مەترسیدارە بۆ دڵ و خوێنبەرەکان، لەهەمانکاتدا مەگنسیۆم خوێن چالاک دەکات و ئۆکسجینی پێویستە دەدات بەلەش.

٦-نیسک بڕێکی زۆر ئاسنی تێدایە کە لەش پێویستی پێیەتی بۆ بەرهەمهێنانی هیمۆگلۆبینی خوێن.

۷-پۆتاسیۆم یەکێکە لە کانزا بەسوودەکانی نیسک بۆ لەش، لەهەمانکاتدا سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامینەکانە بەتایبەت ڤیتامین بی۳ کە ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەری هەیە لەسەر مێشک.

۸-خواردنی نیسک دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی زەهایمەر و بەهێزکردنی ئاستی بینین و دژی نەخۆشیەکانی هەوکردنی ئێسک و شەکرەیە، دەتپارێزێت لە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و بەرگری لەشت بەهێزدەکات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کەباب چیە بەناوبانگەکە کۆچی دوایی کرد

برادۆست میدیا- قەزایی سۆران – شارۆچکەی دیانا دەروێش سۆفی خدر ناسراوە بە مام دەروێش، …