04/07/2019

چۆنیەتی دروست کردنی تەشریب بە گۆشت

برادۆست لایف ستایل ـ هەولێر

تەشریبی گۆشت

یەک  کیلۆ گۆشت
یەک دانە پیاز

یەک کوپ ئاو
خوێ بەپێی پێویست
نان بەپێی پێویست

گۆشتەکە لەت لەت دەکەین ئینجا دەیشۆرینەوە،پاشان ئاوەکە دەخەینە ناو مەنجەڵێك و لەسەر ئاگر دایدەنێین هەتاکو دێتە کوڵ.

دوای ئەوەی ئاوەکە کولا ئینجا گۆشت و خوێ و پیازەکە(بە ساغی) دەکەینە ناو ئاوە کولاوەکە، ئاگرەکەی بۆ زیاد دەکەین تا بە جوانی گۆشتەکە دەکوڵێت پاشان کە گۆشتەکە کولا پیازەکەی لێ جیادەکەینەوە.

نانەکە پارچە پارچە دەکەین و دەیکەینە ناو قاپێک ئینجا ئاوی گۆشتەکەی بەسەردا دەکەین.

سیرو ماست یاخود سرکە و سیری بەسەردا دەکەین و بەگەرمی پێشکەش دەکرێت.

لە کاتی خواردنی تەشریبدا سەوزە و زەلاتە و خواردنەوە بە گوێرەی ئارەزوو بەکاردەهینرێت

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

￵سوودە تەندرووستیەکانی خواردنی نیسک چیین￷￵￷ ؟￷

برادۆست لایف ستایل￷-￵هەولێر￷ نیسک بەروبومیکی دانەویلەییە زۆربەی کەس نایخوات و لەسودەکانی ب…