07/04/2019

چۆنیەتی دروست کردنی پاقلاوەی بە فستق

برادۆست لایف ستایل ـ هەولێر

پاقلاوه‌ی به‌ فستق

16) نانی پاقلاوه‌ كه‌ پێك هاتووه‌ له‌ نانی ته‌نك ته‌نك‌وتایبه‌ته‌ به‌ پاقلاوه‌،
4 كوپ كه‌ره‌ی تواوه‌،

كه‌ره‌سته‌ی ناوه‌وه‌ی پاقلاوه‌كه‌

(300) غم فستقی هاڕاو له‌ گه‌ڵ (1) كوپ شه‌كر.
( 500) غم گوێزی هاڕاو , (2) كه‌وچكی گه‌وره‌ی چێشت دارچینی هاڕاو، هه‌ندێك هێل، دایده‌نێین.
كه‌ره‌سته‌ی شیله‌كه‌ی:
( 4) كوپ شه‌كر، (2) كوپ ئاو، كوچكێكی گه‌وره‌ شه‌ربه‌تی لیمۆ یان كه‌وچكێكی چا لیمۆندۆزی.هه‌ندێك هێل،
ئاماده‌كردنی شیله‌كه‌:
شه‌كره‌كه‌و ئاوه‌كه‌ ده‌خرێته‌ ناو قاپێكی قوڵه‌وه‌و جوان تێك ده‌درێت‌و له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش به‌جێ ده‌هێڵرێت تا ده‌توێته‌وه‌، پاشان ئاوی لیمۆكه‌ یان لیمه‌ندۆزیه‌كه‌ی تێ ده‌كرێت‌و به‌جێ ده‌هێڵرێت تا سارد ده‌بێته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی كه‌ره‌سته‌كانی ناوه‌وه‌ی:
هه‌موو ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی ناوه‌وه‌ی پاقلاوه‌كه‌ دێنین و هه‌مووی پێكه‌وه‌ ده‌خه‌ینه‌ ناو ئامێری ووردكردن و كه‌مێك ده‌یهاڕین تا پێكهاته‌یه‌كی توندمان ده‌ست بكه‌وێت و پاشان دایده‌نێین …

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش كه‌ره‌سته‌ی پاقلاواكه‌یه‌
دروستكردنی پاقلاوه‌كه‌:
سینییه‌كی لاكێشه‌ی ناو فڕن دێنین و چه‌وری ده‌كه‌ین به‌ كه‌ره‌، وه‌ پاشان یه‌ك نانی له‌سه‌ر داده‌نێین و نانه‌كه‌ش چه‌ور ده‌كه‌ین، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ دوباره‌ده‌بێته‌وه‌ تا نانه‌كان ده‌گاته ( 5) نان.
سینیه‌كه‌ چه‌ور ده‌كه‌ین به‌ كه‌ره‌، یه‌كه‌م نان ڕا ده‌خه‌ین له‌سه‌ری، و پاشان ئه‌میش چه‌ور ده‌كه‌ین، تا پێنج نان ڕا ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر یه‌ك و هه‌موویان چه‌ور ده‌كرێن.
پاشان كه‌ره‌سته‌ی ناوه‌وه‌ی پاقلاواكه‌ هه‌مووی ڕۆ ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر و جوان به‌ كه‌وچك بڵاوه‌ی پێ ده‌كه‌ین تا هه‌موو پانتایی نانه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌
ئینجا نانێكی تر داده‌نێین و ئه‌ویش چه‌ور ده‌كه‌ین و بڕێك له‌ فستقه‌ ووردكراوه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ شه‌كر ده‌پرژێنین به‌سه‌ریدا و نانێكی تر ڕاده‌خه‌ین به‌سه‌ریدا
به‌م شێوه‌یه‌ تا نانه‌كان ته‌واو ده‌بێت هه‌ر یه‌كه‌و چه‌ور ده‌كه‌ین و تۆزێك له‌ فستق و شه‌كر ده‌پرژێنین به‌سه‌ردا
دوا نانه‌كه‌ ده‌درێت به‌سه‌ردا و بۆ دوا جار چه‌وری ده‌كه‌ین

پاشان به‌ چه‌قۆ یان شتێكی تیژ هه‌ویره‌كه‌ ده‌بڕین
به‌م شێوه‌یه‌ وه‌كو پاقلاوای بازاڕی لێ ده‌رده‌چێت و تۆزێك له‌ فستقه‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ ده‌پرژێنین به‌سه‌ردا و ماوه‌ته‌وه‌ ببرژێنرێت
ده‌خرێته‌ ناو فڕن له‌گه‌رمی (185) پله‌دا و بۆ ماوه‌ی (25 تا 30) ده‌قه‌ یان تا ڕووی سه‌ره‌وه‌ی جوان ئاڵ ده‌بێت.
دواجار له‌ فڕنه‌كه‌ ده‌رده‌هێنرێت‌و ڕاسته‌وخۆ شیله‌ سارده‌وه‌بۆكه‌ی ده‌كرێت به‌سه‌رداو داده‌نرێت تا سارد ده‌بێته‌وه‌و شیله‌كه‌ هه‌ڵده‌مژێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

￵سوودە تەندرووستیەکانی خواردنی نیسک چیین￷￵￷ ؟￷

برادۆست لایف ستایل￷-￵هەولێر￷ نیسک بەروبومیکی دانەویلەییە زۆربەی کەس نایخوات و لەسودەکانی ب…