14/05/2019

چۆنیەتی ئامادەکردنی کەبابی مریشک بەسۆسی تایبەت

برادۆست لایف ستایل ـ هەولێر

ئامادەکردنی کەبابی مریشک بە سۆسی تایبەت

کەباب یەکێکە لەو خواردنانەی لای خەڵکی رۆژهەڵاتی خواستێکی زۆری لەسەرە، بەڵام دەکرێت بەشێوەی جۆراوجۆر ئامادەی بکەیت.

پێداویستییەکان:
٦۰۰ گرام سنگی مریشک
یەک پەتاتەی کوڵاو، هاڕڕاو
پیازێکی وردکراو
یەک هێلکە
کەوچکێکی گەورە و نیو نیشاستە
بیبەری تون کەمێک
خوێ بەپێی پێویست
بەهارات بەپێی پێویست

پێداویستییەکانی سۆسەکە:
دوو کەوچکی گەورە کەچەک
کەوچکێکی گەورە خەردەل
چارەکە کوپێک ئاوی پیاز
کەوچکێکی گەورە زەیتی رووەکی

چۆنێتی ئامادەکردنی:

لە خەڵاتەی کارەباییدا، سنگی مریشک و پەتاتە و پیاز و هێلکە و نیشاستە و بیبەری تون و خوێ و بەهاراتەکە تێکەڵ بکە، تا هەویرێکی گونجاو دێتەبەرهەم.

ئاوێتەکە بخەرە ساردکەرەوە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر.

دواتر هەویرەکە بکە چیلکەی تایبەتی خواردنەوە.

لە دەفرێکدا پێکهاتەکانی سۆسەکە تێکەڵ بکە، بیکە بەسەر کەبابەکاندا، بیخەرە فڕنەوە یان لەسەر خەڵوز بیبرژێنە، پێشکەشی بکە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

￵سوودە تەندرووستیەکانی خواردنی نیسک چیین￷￵￷ ؟￷

برادۆست لایف ستایل￷-￵هەولێر￷ نیسک بەروبومیکی دانەویلەییە زۆربەی کەس نایخوات و لەسودەکانی ب…