21/01/2019

چۆنیەتی ئامادەکردنی کاستەر بە میوە

برادۆست میدیا

ئامادەکردنی کاستەر بە میوە

کاستەر یەکێکە لە شیرینیە تایبەتەکان کە خواستێکی زۆری لەسەرە، بەڵام ئەمجارەیان بە میوە ئامادەیبکە.

پێداویستییەکان:
چوار کوپ شیری شل
دوو کەوچکی گەورە هەنگوینی سروشتی
سێ کەوچکی گەورە کاستەر
¼ کوپ بادام
کوپێک شەکر
نیو کوپ گێلاس، یان میوەیەکی دیکە
نیو کوپ کشمیش
نیو کوپ سێو
نیو کوپ شیلک

چۆنێتی ئامادەکردنی:
نیوەی شیرەکە و کاستەرەکە لە دەفرێکی مامناوەندا تێکەڵاوبکە، بیخەرەسەر ئاگرێکی کەم، بەردەوام تێکیبدە تا خەست دەبێتەوە.

دواتر شەکر و نیوەی شیرەکەی دیکە تێکەڵاوبکە، بیخەرەسەر ئاگر و بەردەوام تێکیبدە تا شەکرەکە دەتوێتەوە.

دواتر هەردوو ئاوێتەکە تێکەڵبکە، بیخەرەوەسەر ئاگر، هێواش هێواش تێکیبدە و میوەکانی تێبکە، کە خەست بوویەوە بەباشی بیخەرە دەفری شوشەی بچوکەوە، میوەش بکە بەسەریدا و بیخەرە ساردکەرەوە، دواتر پێشکەشی بکە.

ئامادەکردن: خەڵات

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

￵سوودە تەندرووستیەکانی خواردنی نیسک چیین￷￵￷ ؟￷

برادۆست لایف ستایل￷-￵هەولێر￷ نیسک بەروبومیکی دانەویلەییە زۆربەی کەس نایخوات و لەسودەکانی ب…