07/05/2019

شۆربا لە خوانی ئێوارانی مانگی رەمەزان بایەخێکی تایبەتی هەیە، چۆنیەتی ئامادەکردنی نیسکێنەو سودەکانی

برادۆست لایف ستایل ـ هەولێر

چۆنێتی ئامادەکردنی نیسکێنە بۆ خوانی ئێوارە

شۆربا لە خوانی ئێوارانی مانگی رەمەزان بایەخێکی تایبەتی هەیە، بۆ ئەوەی گەدەت بە ئارامی چالاکبێتەوە، بە خواردنێکی سادە.

پێداویستیەکان بۆ پێنج کەس:
دوو پیاز
نیو قاپ نیسک
نیو قاپ برنج
بەهارات و خوێ بەپێی ئارەزوو
زەردەچەوە و بیبەر و زەیت بەپێی ئارەزوو
ئاو بەپێی پێویست

چۆنێتی ئامادەکردنی:
زەیتەکە دەخەینە ناو مەنجەڵەکەوە و لەگەڵ پیازەکە سوری دەکەینەوە.

ئاوەکە بکوڵێنە و نیسکەکەی تێبکە، پاش ئەوەی کەمێک دەکوڵێت زەیت و پیازەکەی تێکەڵ بکە.

بەڵام دەکرێت بە پێچەوانەشەوە دوای سووربوونەوەی پیازەکە کەمێک نیسکەکەی تێبکەین و ئاڵی بکەین، پاشان ئاوی تێبکەین.

دوای ئەوەی نیوە کوڵ بوو برنج و خوێ و بەهارات و زەردەچەوە و بیبەرەکەی تێدەکەین.

تێبینی دەکرێت برنج و نیسکەکە بهاڕیت بە خەڵاتە، بۆ ئەوەی تەواو شل دەربچێت.

سوودەکانی لەرووی تەندروستییەوە:

نیسک بڕێکی زۆر پێکهاتەی ڕیشاڵی تێدایە، کە هۆکارێک  بۆ کەمکردنەوە ئاستی کۆلیسترۆلی خوێن و پاراستنی دڵ لە نەخۆشیەکان، هاوکات کرداری هەرس چالاکدەکات و ئاستی شەکری خوێن جێگیردەکات.

خواردنی نیسک، دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی قەبزی، لەهەمانکاتدا بۆ ماوەیەکی زۆر تێرت دەکات و ناهێڵێت زوو برسی بیت، بڕێکی زۆر ئاسنی تێدایە کە لەش پێویستی پێیەتی بۆ بەرهەمهێنانی هیمۆگلۆبینی خوێن.

پۆتاسیۆم، یەکێکە لە کانزا بەسوودەکانی نیسک بۆ لەش، لەهەمانکاتدا سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامینەکانە بەتایبەت ڤیتامین بی۳ کە ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەری هەیە لەسەر مێشک.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

￵سوودە تەندرووستیەکانی خواردنی نیسک چیین￷￵￷ ؟￷

برادۆست لایف ستایل￷-￵هەولێر￷ نیسک بەروبومیکی دانەویلەییە زۆربەی کەس نایخوات و لەسودەکانی ب…