08/05/2019

بۆ ئامادەکردنی خوانێکی بە تام بۆ بەر بانگ لەگەڵ چۆنیەتی درووست کردنی جۆرێکی تایبەت لە کفتە

خەڵات برادۆستی

برادۆست لایف ستایل_هەولێر

بەتامترین جۆری کفتە چ لە شێوازی درووستکردن و پێکهاتەکانیشیدا تایبەتمەندی خۆی هەیە.

کەرەستەکان بۆ ٤ کەس:

١. کوپ بڕوێش
نیو کوپ برنج
نیو کیلۆ گۆشت (دەبێت بە دەست ورد بکرێت)
٢.پیاز
زیت
کەرەوز
بەهارات و خوێ بە پێی ئارەزوو
گوێز و کشمیش بە پێی ئارەزوو
چۆنێتی ئامادەکردن:

برنجەکە بە بێ رۆن و چەوری دەکوڵێنیت و دواتر وەک هەویری کوبە دەیشێلیت.
لە کاتێکدا خەریکی کوڵاندنی برنجەکەیت بڕوێشەکە لە ناو ئاودا دابنێ تا بخوسێت و دواتر بیگوشە و ئاوی پێوە مەهێڵە و لەگەڵ برنجەکەدا بیشێلە.
گۆشتەکە دەبێت بەدەست لەتبکرێت و بکوڵیندرێت.
پیاز و کەرەوزەکە ورد دەکرێت و لە کاتێکدا کە گۆشتەکە خەریکە ئاوەکەی هەڵدەچنێت کەمێک زەیت بکە بەسەریدا و دواتریش پیاز و کەرەوزەکەی لەگەڵدا سوربکەرەوە، و ئەگەر ئارەزووت لە گوێز و کشمیشەکەش بوو بۆی زیادبکە و پاشان بەهارات و خوێیەکەش بکە بەسەریدا.
پاش ئامادەبوونی کەرەستەکان ئینجا دەست بکە بە پێچانەوەی کفتەکە و لەو سوپەدا بیکوڵێنە کە بۆی ئامادە دەکەیت.
چۆنێتی ئامادەکردنی سوپ:

ئەگەر ئارەزوت لێبێت دەتوانیت سپێناخ لەناو رۆن و پیازدا سوربکەیتەوە و پاشان دۆشاوی تەماتەی بۆ زیاد بکەیت و دواتریش بە پێی پێویست ئاو و خوێ و بیبەری رەش بکەیت بەسەریدا و بیکوڵێنیت.
دواتریش کفتەکان دەکەیتە ناوی تاوەکو
دەکوڵێت و ئامادە دەبێت بۆ پێشکەشکردن.

ئا: خەڵات برادۆستی

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

￵سوودە تەندرووستیەکانی خواردنی نیسک چیین￷￵￷ ؟￷

برادۆست لایف ستایل￷-￵هەولێر￷ نیسک بەروبومیکی دانەویلەییە زۆربەی کەس نایخوات و لەسودەکانی ب…