01/07/2019

هێمن حەمید ” لێتان ناشارمەوە ئەشقی کچی تورک بووم و فێری ئەشقی راستی کردم”

برادۆست لایف ستایل ـ هەولێر

هێمن حەمید ئەشقی کچی تورک بووم .
هێمن حەمید لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی دەنووسێت
لێتان ناشارمەوە من ئەشقی کچێکی تورک فێری ئەشقی ڕاستی کردم منیش لە ڕێگای تێکستەکانمەوە بەزمانی کوردی باسی ئەم ئەشقە ڕاستیەم بۆ ئێوە گێڕایەوە ، بەڵام بەداخەوە بەپێی پێویست پەیامەکانم گرنگی پێنەدرا لەلایەن گەلەکەی خۆمەوە .


بەهەرحاڵ لێرەوە من بە پێویستی ئەزانم هەزاران جار سوپاسی ئەو کچە تورکە بکەم کە فێری ئەم هەستە جوانەی کردم لەهەمان کاتیشدا ئەمەوێ داوای لێبوردنی لێبکەم کە بە زامانەکەی خۆی پەیامی ئەم ئەشقەم نەنوسیەوە بۆی .


هێمن حەمید لە ئێستادا یەکێکە لە دیارترین تێکست نووسە کوردەکان کە تێکستی بۆ زۆرترین هونەرمەند و دەنگ خۆشی کورد نووسیووە و بەشێکی زۆری گۆرای ببێژە لاوەکانی ئێستا تێکستی گۆرانیەکانیان لەلایەن هێمن حەمیدەوە نوسراوە

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

لەسەر راسپاردەی سەرۆکی هەرێم، عەبدوڵا هەرکی دەگوازرێتەوە هەولێر

برادۆست میدیا ـ هونەری: لەسەر راسپاردەی سەرۆکی هەرێم، هونرمەند عەبدوڵا هەرکی لە دهۆکەوە بۆ…