04/02/2020

هونەرمەند ڕێناس نۆیس بەرهەمێکی تازەی بڵاوکردەوە

رەوەند جەواد ـ ئەڵمانیا

برادۆست لایف ستایل ـ هونەری

بەندەواری ڕێناس نۆیس بڵاوبوەوە، لە گفتوگۆیەکی تایبەت بە بەشی هونەری برادۆست میدیا، هونەرمەند رێناس نۆیس بۆ رەوەند جەواد لەئەڵمانیا، زانیاری زیاتر لەسەر ژیانی هونەری و بەرهەمە نوێکەی ئاشکرا دەکات.

ڕێناس نۆیس سەبارەت بەکار و ئەزموونی هونەری خۆی، تایبەت بە برادۆست میدیا ووتی، ” لە ساڵی 1977 لە گوندی مەتینا سەر بە حەفرین لە ڕۆژئاڤای کوردستان لە دایك بوومە، هەر لە 17 ساڵی بە گۆرانیەکانی هونەرمەند جوان حاجۆ کاریگەر بوومە.

لەساڵی 2004 لە کوردستانی ڕۆژئاڤا یەکەم ئەلبومی خۆم بڵاوکردەوە

رێناس ووتی، ” دواتر بۆ ماوەیەکی درێژ حەزمکرد ستایلێکی تایبەت بەخۆم هەبێت، لەساڵی 2004 لە کوردستانی ڕۆژئاڤا یەکەم ئەلبومی خۆم بڵاوکردەوە، یەکێک لە بەرهەمەکانی نێو ئەڵبوومەکەم سترانێکی ڕاپ بوو، لەگەڵ چەند گۆرانیەکی کلاسیکی تر.

رێناس نۆیس دەڵێت، ” ڕاپ شتێکی نوێ بوو بۆ ڕۆژئاڤا، بۆیە حەزیان لەو گۆرانیە ڕاپەی من هەبوو، دواتر لە ساڵی 2003 ئەلبوومێکی ترم تۆمار کرد، بەناوی کوردیا من.

دواتر ڕێناس گوتی من دوای ئەلبوومی دووەمم، چوومە دەرەوەی ووڵات لە یۆنان تا 2011 ژیانم کرد، دواتر هەشت گۆرانی دیکەم لە ئەلبومێکی تازە تۆمار کرد کە سەرجەمیان ستایلی ڕاپ و پۆپ بوون.

لە ساڵی  2011ەوە تا ئێستا لە پاریسی پایتەختی فەڕنسا ژیان دەکەم، تا ئێستا 9 ڤیدیۆ کلیپم هەیە لە ئەوروپا وێنەم گرتووە، هەموو “ڕاپ موزیك پۆپ”ن، لەناو کورد شتێکی نوێیە بەس دێتە قبوڵ کردن ئەوە گرنگە، چونکە لە چواچێوەی ڕێز ڕاپ ئەکەین نەک وەک ڕاپی ئەوروپی کە ووشەی خراپ و پیسی تێدایە.

رێناس لەو چاوپێکەوتنەی لەگەڵ رەوەند جەواد دەشڵێت،” بە ڕای من ئێمە پێویستمان بە هەموو ستایلێکە بۆ ناو گۆرانی کوردی

رێناس لەکۆتایدا باس لەدواترین کاری خۆی دەکات بەناوی بەندەواری نوسین و گوتنی هونەرمەند رێناس خۆیەتی، ئاوازی هونەرمەندێکی مەکسیکیە، فیدیۆ کلیپی ئەو بەرهەمە تازەیەی لە وڵاتی سویسڕا وێنەگرتووە، لەلایەن دەرهێنەر نیهاد ئۆسۆ، کاری مۆنتاژی ئەحمەد سەلام کردویەتی.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

پەیوەندی نێوان ئابووری و راگەیاندن

ڕاگەیاندن و ئابوری پەیوەندیەکی باشیان هەیە، پێکەوە لە دنیای تازەی ئەمڕۆدا کۆمپانیا هەرە گە…