29/03/2020

بێری نوێترین گۆرانی “ئومێد ڕەسوڵ پور” بڵاوبووەوە

ڕەوەند جەواد ـ ئەڵمانیا

هونەری

کلیپی بێری بە دەنگی گۆرانبێژی لاوی شاری بۆکان ( ئومید رەسوڵ پور ) کەوتە بەر دیدی بینەران.

ئەم گۆرانیە کە لە ئاواز و هۆزانی فلکلۆریە بە شێوەیەکی نوێ کاری بۆ کراوە، لە ئارەنجی ڤاران و کەمانچەی زانیار شەکوری و تومبەکی ژیلا حسینی لە ستۆدیوی ماجۆری شاری بۆکان کاری دەنگ و تۆماری بۆ کراوە، و لە لاییەن بهنام چاك کاری دەرهێنانی بۆ کردوە.

کۆمپانیای هێلی دەنگ کە لە بواری دیجیتال میوزیک کار دەکات، ئەرکی سپۆنسەری و بەرهەم هێنانی گرتووتە ئەستۆ و لەم بارەوە (عیسا مێرگەسۆری) خاوەن و بەرێوەبەری کۆمپانیاکە رایگەیاند، کە لە کارێکی نوێماندا، توانیومانە هەموو بەرهەمەکانی هونەرمەند ئومید رەسول پور بخەینە سەر دیجیتاڵ میوزیکی باو لە جیهان وە بە بازار کردنی میوزیکی لە سپۆتی ڤای و یوتیوب و پلاتفۆرمە جیاوازەکانی تری دیجیتاڵ میوزیك بۆ بکەین ،کە بۆ هونەرمەندانی کورد کارێکی نوێی بە جیهانی بوونە ویگەیاند، کە کۆمپانیاکەمان تایبەتمەندە بەم کارەوە و دەتوانین خزمەتێکی بەرچاوی هونەر و هونەرمەندانی کورد بکەین، مافی کۆپی رایتیان بۆ بپارێزین، لە دیجیتاڵ میوزیك و بیان کەینە خاوەنی راستەقینە.

شایانی باسە کۆمپانیا هونەری هێلی دەنگ میوزیك ماوەی زیاتر لە ساڵێکە دامەزراوە، گرێبەستی لەگەل زۆرێك لە هونەرمەندە کورد کردوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

لەسەر راسپاردەی سەرۆکی هەرێم، عەبدوڵا هەرکی دەگوازرێتەوە هەولێر

برادۆست میدیا ـ هونەری: لەسەر راسپاردەی سەرۆکی هەرێم، هونرمەند عەبدوڵا هەرکی لە دهۆکەوە بۆ…