15/12/2018

مانگایەک گەنجێکی بالەکایەتی کردە قوربانی

برادۆست میدیا

ئەمرۆ شەمە،رێکەوتی 15-12-2018 لە شارەدێی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ بەهۆی مانگا گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی سۆران لەراگەێندراوێکدا ڕایگەیاند: لەلایەن پۆلیسی چۆمان ئاگادارکراینەوە ئەمرۆ ريكةوتي ١٥/١٢/٢٠١٨ لة ناحیەی قەسرێی قەزای چۆمان گەنجێک بە زامداری گەیندراوەتە نەخۆشخانەی قەسرێ.

پۆلیسی سۆران راشیگەیاند”دوای لێکۆلینەوە دەرکەوت گەنجەکە ناوی « حمدامین عبدالرحمن نبی» تەمەن 21 سال .

پۆلیسی سۆران ئاماژە بەوەش دەکات” ئەو گەنجە نۆرەی گاوانی بووە کەوتۆتە ژێر مانگایەک بەسەختی تووشی خوێن بەربوون بووە .

دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوایی ھەولێر کراوە ،ئەمرۆش گیانی لەدەستداوە .

تەرمەکەشی ناردراوە بۆ پزیشکی دادی ھەولێر.

ئا:سیروان برادۆستی

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…