31/07/2019

ساندرا، بەرهەمێكی ووروژێنەر بڵاو دەكاتەوە

ح.س

برادۆست لایف ستایل

ساندرا ئەلساندرا، خەریكی ئامادەكاری بەرهەمێكی نوێیە و گۆرانییەكەی باس لە ووروژێنەری كچان دەكات وەك ئاگر.

ڕەوەند جەواد بەرێوەبەری هونەری گۆرانبێژ، ساندرا ئەلساندرا، ڕایگەیاند: نوێترین كاری ساندرا دوێتێكە لەگەڵ كچە گۆرانیبێژ I Am fire کە تێكستی گۆرانییەکە لەلایەن areo &taim ئامادەکراوە.

موزیكی گۆرانییەکە لە لایەن I wana be a dJدانراوە و کاری مایسترینگیش arsen Gabriel کردویەتی ھەروەھا کاری میكس لە لایەن areo ئەنجامدراوە.

رەوەند جەواد راشیگەیاند: سپۆنسەری بەرهەمەكە لەلایەن باوكی ساندرا كراوە، ئەو گۆرانییە دوێتە بە زمانی ئینگلیزیە، باسی ووروژێنەری كچان دەكات وەك ئاگر.

ساندرا الساندرا دوای گۆرانی چاچۆ بە زمانی ئیسپانی ئەمە دووەم بەرهەمە بەشێوەی دوێت ئەنجامی دەدات، ساندرا خەڵكی شاری سلێمانیە لە وڵاتی سویسرا دەژی و كاری بزنس و گۆرانی دەكات.

 

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

لەسەر راسپاردەی سەرۆکی هەرێم، عەبدوڵا هەرکی دەگوازرێتەوە هەولێر

برادۆست میدیا ـ هونەری: لەسەر راسپاردەی سەرۆکی هەرێم، هونرمەند عەبدوڵا هەرکی لە دهۆکەوە بۆ…