14/03/2020

رێناس نۆیس گۆرانی “خەونا تە”ی بڵاو کردەوە

ئا: ڕەوەند جەواد ـ ئەڵمانیا

هەواڵی هونەری

گۆرانبێژی بەناوبانگی کورد، ڕێناس نۆیس سەبارەت بە نوێترین کاری خۆی بۆ برادۆست  میدیا ڕایگەیاند، نوێترین کاری من بەرهەمێکە بەناوی (خەونا تە)، کە تێکستەکەی هی خۆمە و هونەرمەندی مەکسیکی “فیکس بێاتس” کاری میوزیکی بۆ کردوە.

رێناس وتی، ئەم گۆرانیەم بە ستایلی ئینگلیزی بڵاومانکردۆتەوە، کاری وەرگێرانەکەش لەلایەن ئیڤان حەسەن کراوە، کامیراو لەلایەن “نیهاد ئۆسۆ”، لەوڵاتی سویسڕا وێنەگراوە، “ئەحمەد سەلام”یش کاری مۆنتاژی بۆ کردوە.

ئاماژەی بەوەشدا ئەم کلیپە لەلایەن گروپی نیهاد کاری دەرهێنانی بۆکراوە،بەرهەمەکە تەواو جیاوازە لە بەرهەمەکانی پێشووم لە ڕووی میوزیك و گۆتن و وێنەگرتنەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

لەسەر راسپاردەی سەرۆکی هەرێم، عەبدوڵا هەرکی دەگوازرێتەوە هەولێر

برادۆست میدیا ـ هونەری: لەسەر راسپاردەی سەرۆکی هەرێم، هونرمەند عەبدوڵا هەرکی لە دهۆکەوە بۆ…