27/07/2019

بەڤیدیۆ: زارا موغویی کچە کوردێک لە لوتکەی جیهانیدا.

برادۆست لایف ستایل ــ هەولێر

زارا موغویی گۆرانیبێژی کوردی روسیا ، ساڵی ۱۹٨۳ لە دایک و باوکێکی کوردی یەزیدی لە ناوچەی غومری ئەرمینیا لە دایک بووە .


بەهەردوو زمانی ڕوسی و کوردی گۆرانی دەڵێت ،خاوەنی ملیۆنان هەوا دارە لە روسیاو ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبی بەڵام بەداخەوە هەتا ئێستا لە کوردستان ئەم خانمە گۆرانی بێژە نەناسراوە .
ساڵی ۱۹۹۷ لە ئێشبرکێیەکی تەلەفزیۆنیدا ( ئەستێرەی رۆژ) بە گۆرانی دلی جولیت بەشداری دەکات و سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت .


لەساڵی ۱۹۹٨ لە فستییڤالی ( ڕێگە بدەن منداڵان پێبگەن) لە میسر وە پێشبرکێی prix ـ Grand
لە سیبیریا بەشداری کردوەو پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە . لەساڵانی ۲۰۰۳ــ ۲۰۰٤ لەسەر ئاستی ئەوروپا لە ڤیستیڤاڵی (Hopes of Europe) خەڵاتی باشترین دەنگی بەدەست هێناوە لەسەر ئاستی ناو خۆیی و نیشتمانی لە روسیا و حەوت خەڵاتی موسیقایی نەتەوەی Goldn gramophone بەدەست هێناوە .


لەساڵی ۲۰۱٦ بەهۆی سەرکەوتنەکانی و وتنی گۆرانیەک بۆ پشتیوانی سوپای روسیا لەلایەن سەرۆکی ئەو وڵاتەوە ( ڤلادیمیر پوتین) خەڵات و مەدالیای دەوڵەتی روسیا لەکۆشکی کرملین پێ بەخشی . لەساڵی ۲۰۱٦ لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆف وەک گۆرانیبێژی یونسکۆف بۆ ئاشتی دەست نیشان کرا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

لەسەر راسپاردەی سەرۆکی هەرێم، عەبدوڵا هەرکی دەگوازرێتەوە هەولێر

برادۆست میدیا ـ هونەری: لەسەر راسپاردەی سەرۆکی هەرێم، هونرمەند عەبدوڵا هەرکی لە دهۆکەوە بۆ…