26/09/2020

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا

ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سەبارەت بە پێشانگایە نوێیە بە برادۆست میدیای ڕایگەیاند: ” لە سەر بانگێشتی شارەوانی ڤایکەسهایم، نوێترین پێشانگایی فۆتۆگرافیم ئەمجارە بە هاوبەش ئەبێ، من وەك فۆتۆگرافێکی کورد بەشدارم، تەواوی فۆتۆگرافەرانیتر ئەڵمانین، ئەو پێشانگاییە فۆتۆیە لە ژێر ناونیشانی (بێ دەنگی )یە لەبەر ئەوە بێ دەنگی، چونکە ویستمان هەر یەکەمان بە چەند فۆتۆیەك گوزارشت لە بێ دەنگی بکەین، من وەك فۆتۆگرافی کورد باسی ژیانی ژنان کورد ئەکەم کە بێ دەنگکراون لە کۆمەڵگای پیاوسالاری، ئەوە پێشەنگاییە لە 1.10.2020 تاکو 31.10.200 ئەبێت.

ماوەتەوە بڵێن ئەو پێشانگایە هەموو ساڵێك بە هاوکاری شارەوانی ڤایکەسهایم Weikersheim لە مانگی ئۆکتۆبەر ئەنجامدەرێت، ئەوە سێیەم جارە بانگێشتم ئەکەن، بەشدارم، پێشتر دوو پێشانگای تایبەتیان بۆ کردوومەتەوە، بەس ئەمجارە بە هاوبەشی ئەو پێشانگای فۆتۆیە ئەنجامدەرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

كه‌ركوك: ژنێك كوژرا

له‌ شوقه‌كانی موسه‌ڵای‌ شاری‌ كه‌ركوك ته‌رمی‌ ژنێك دۆزرایه‌وه‌ كه‌ شوێنه‌واری فیشه‌ك به‌ ج…