17/09/2019

سکاڵا لە دژی خالید ڕەشید و هەڵوێست تۆمار کرا

￵خەڵات برادۆستی

برادۆست لایف ستایل￷-￵هەولێر￷

سکاڵا لەسەر خالید ڕەشید و هەڵوێست تۆمارکرا

بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە مافی دانەر، لە دادگای بەرایی سلێمانی سکاڵا لەسەر هەردوو هونەرمەند خالید ڕەشید و هەڵوێست محەمەد تۆمارکرا بە بیانوی ئەوەی ئەو دوو هونەرمەندە شیعرەکانی ئەویان بەکار هێناوە بێ ئەوەی پرس بە خۆی بکەن

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩ پارێزەری ڕاوێژکار ڕێبوار ئەمین محەمەد، وەک بریکاری شاعیر “ئامانج تاریق ساڵەیی” لەدادگای بەرایی سلێمانی، سکاڵای لەسەر هەردوو هونەرمەند “خالید ڕەشید” و “هەڵوێست محەمەد” تۆمارکرد.

ڕێبوار ئەمین محەمەد پارێزەری ڕاوێژکار ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی یاسای پاراستنی مافی دانەر لە یاسای سزادانی عێراقی، بەتۆمەتی زیانگەیاندن بەمافی دانەر سکاڵەکەیان لە سەر ئەو دوو هونەرمەندە تۆمارکردووە. ڕێبوار ئەمین محەمەد دەڵێت”سکاڵاکە لەسەر گۆرانیی (خۆشمدەوێی ئەزانی) هونەرمەند خالید ڕەشید و گۆرانیی (هەتا پایز)ی هەڵوێست محەمەد بووە، کە ئەو دوو گۆرانیبێژە بەبێ پرس و مۆڵەت وەرگرتن تێکستی شاعیر (ئامانج تاریق ساڵەیی)یان کردووە بەگۆرانیی.” ئەو پارێزەرە وتی “لە سکاڵاکەدا داوای قەدەغەکردن و ڕاگرتنی گۆرانییەکە و قەرەبووکردنەوەیان کردووە، بە بڕی (٢٠٠ ملیۆن دینار) لە خالید ڕەشید و (١٥٠ ملیۆن دینار) لە هەڵوێست محەمەد.”

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…