29/08/2020

فیلمی سینەمایی سەفەری نەمری لە فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی واشنتۆن وەرگیرا

ئا: ڕەوەند جەواد ــ ئەڵمانیا

فیلمی سینەمایی سەفەری نەمری لە دەرهێنانی سینەماکار فرانك گلبرد، بۆ یەکەمین جار بەشداری فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە واشنتۆن دەکات.

لە لێداوانێکی هونەرمەند و سینەماکار ناسر حەسەن بەرێوبەری بەرهەم و ئەکتەری فیلمی سەفەری نەمری ڕایگەیاند،” ئەو فیلمە لە 90% لە کوردستان وێنەگیرا و لە 10% لە بەغدا وێنەگیرا.

چەند دیمەنێکی تر لە وڵاتی ئەمریکا وێنەگیرا بە بەشداری ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی کریچ ڕۆبەرتس لەگەڵ چەندان ئەکتەری تر کورد وعەرەب.

دیارترین ئەکتەرە کوردەکانی بەشداربوو لە فیلمەکە، یونس حەمە کاکە و تاریق ئاکرەیی

ئەو فیلمە چیرۆکی باسی ساڵانی 1985 و ساڵی 1986ی زیندانی ئەبوغرێب دەکات، کە تیادا چەندین کەس بە تایبەت ئاشوریەکان و عێراقیەکان و کوردەکان زیندانیکراون.

پاڵەوانی چیرۆکی ئەو فیلمە لە زیندان ڕادەکەن، لە سیناریۆی فیلمەکەدا، زیندانیە هەڵاتووەکە، دوایی مانەوەی لە چەند باخێک، دواتر دەچێتە کەرکووك و هەولێر و دواتر موسڵ و دواتر بۆ چیا بۆ لای پێشمەرگە، دواتر دەچێتە وڵاتی تورکیا لەوێ دەستگیردەکرێ و حەوت ساڵ زیندانی دەکرێت.

لە زیندانی تورکیاش ڕادەکات و دەگاتە ئەمریکا

ئەو پیاوە بۆ میدیاکانی ئەمریکا و ئەوروپا ڕۆژنامە باسی زیندانی ئەبووغرێب دەکات، ناسر حەسەن ئەوەشی گوت، من لەو فیلمە وەك ڕۆڵ بینین و پڕۆدیسەری ئەو فیلمە بوومە.

ئەم فیلمە وەك تازەترین فیلم بۆ یەکەمجارە لە فیستیڤاڵێکی نێوەدەوڵەتی قبوڵ بکرێ.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

شاجوانی لوبنان بریندارە و چرکەساتەکانی تەقینەوەکە دەگێڕێتەوە

هونەری: هونەرمەند و شاجوانی پێشووی لوبنان، نادین نەجیم لە تەقینەوەکەی رۆژی سێشەممەی بەیروو…