01/09/2019

بە وێنە :کاری وێنەگرتنی فیلمی (کاکم ئەزانێ) کۆتایی پێهات .

برادۆست لایف ستایل ــ هەولێر

کاری وێنەگرتنی فیلمی (کاکم ئەزانێ) کۆتایی پێهات ، ئێستا لە کاری مۆنتاژایە،


کاری وێنەگرتنەکەی ماوەی ٢٠ ڕۆژی پێچووە و ماوەی فیلمەکە ٢ کاتژمێرە، کە لە شاری سنە و شاری سلێمانی کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە.

دەستەی ستاف بڕیاریان داوە یەکەم نمایشی لە هەرێمی کوردستان بکرێت ، وە دوای ئەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی دیڤیدی بڵاوی ئەکەنەوە.

. ئەڵێن ئەگەر سینەماکانی کوردستان هاوکارمان بن بە زووترین کات پەخشی ئەکەین لەم ماوەیە .

ئەم کارە بە هاوبەشی ئەکتەرەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کراوە.

وەرگیراو

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فیلمی سینەمایی سەفەری نەمری لە فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی واشنتۆن وەرگیرا

فیلمی سینەمایی سەفەری نەمری لە دەرهێنانی سینەماکار فرانك گلبرد، بۆ یەکەمین جار بەشداری فیس…