19/01/2020

هانی و کچەکەی نارین بەیەکەوە بەشداری فیلمێکی سینەمایی دەکەن

￵خەڵات برادۆستی

برادۆست لایف ستایل￷-￶￵هەولێر￷

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ هانی موجتەهیدی و کچەکەی نارین بەشداری لە فیلمێکی سینەمایی دەکەن وەکو ئەکتەری سەرەکی لە فیلمەکەدا ڕۆڵ دەبینن فیلمەکە لە دەرهێنانی” تورەج ئەسلانی￷” دەبێت ￵فیلمەکە بە ناوی “باڵە تەڕەکانی پەپوولەیە￷” .

خانمە هونەرمەند هانی لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاشکرایکردووە، لەگەڵ کچەکەیدا بەشداریی لە فیلمێکی نوێی دەرهێنەر “تورەج ئەسڵانی”دا دەکات، فلمەکە بەناوی “باڵە تەڕەکانی پەپوولە”یە.￶￵￷
￵چیرۆکی فیلمەکە باس لە دۆخی شەڕی داعش و ئاوارەبوونی خەڵکی کوردستان دەکات، چیرۆكی فیلمی “باڵە تەڕەکانی پەپوولە”، باسی كچێكی كورد دەكات كە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە و گۆرانیبێژە، بەهۆی ئەوەی ناتوانێت لە ئێران پەرە بەكاری میوزیك بدات، دێتە باشوری كوردستان و لەگەڵ كەسێكی دیكە هاوسەرگیریی دەكەن و لەچاوەڕوانی لەدایكبوونی منداڵەكەیانن، دواتر دەیانەوێت لە رێگەی سنورەكانی عێراقەوە بڕۆنە توركیا و لەوێشەوە بۆ دەرەوەی وڵات، دواجار بڕیار دەدەن لەگەڵ هاوسەرەكەی و چەند كەسێكی دیكە لەناو تانكەرێكی نەوت هەڵگر بە رێگەی قاچاخ بپەڕنەوە بۆ توركیا، بەڵام لەو كاتەدا داعش پەلاماری ناوچەكان دەدات.

کۆمەڵێک ئەکتەر لە فیلمەکەدا ڕۆڵ دەبینن ئەوانیش: “شوان عه‌تووف”، “هانی موجته‌هیدی”، “فه‌یاز دۆمان”، “ڕێکێش شه‌هباز”، “سوعاد ئوستا”، “عه‌زیز چاپکۆرت” و “بۆڵێنت که‌سێر”.

هانی لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، نزیکەی ٢٠ ساڵە لەبواری هونەریدا کاردەکات، لە ساڵی۲٠٠۹ و ۲٠۱٠ یەکەمین و دووەمین ئالبوومی خۆی بەناوەکانی ساندرێلا و دایک بڵاوکردووەتەوە، لە ستایلی ئالتەرناتیڤ دا کاردەکات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فیلمی سینەمایی سەفەری نەمری لە فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی واشنتۆن وەرگیرا

فیلمی سینەمایی سەفەری نەمری لە دەرهێنانی سینەماکار فرانك گلبرد، بۆ یەکەمین جار بەشداری فیس…