13/01/2019

لئدوانی پادشای بۆلیوود لە بارەی فیلمی زیرۆ دەبێ بلێین هیندستان باشترین بەرهەم هئنەری فیلمە

فلیمی_زیڕۆ______Zero
فلیمێکی درامی و کۆمیدی و رۆمانسیە
نووسەر : هیمانشوو شارما
دەرهێنانەر : ئەناند ئێڵ ڕای
بەرهەمهێنەر : گۆری خان
ئەکتەران:
شارۆخ خان
کاترینا کێف
ئانوشکا شارما
کات : 164 خولەک
بودجە : بەنزیکەی 150 کرۆر دەبێت
بەرواری بڵاوبوونەوە : 21 / 12 / 2018

سه‌لمان و دیپیكا و ئالییە و جوهی چاوڵا له‌ فیلمه‌كه‌ دیمه‌نی تایبه‌تیان ئه‌بێت .
هەروەها خانمە ئەکتەری کۆچکردوو شرێدڤی لە فیلمەکەدا دەرکەوتنی تایبەتی هەیە بەمەش دەبێتە دوایین دەرکەوتنی لەسەر شاشەکانی سینەما .

بە درێژای فیلمی زیڕۆ لە هیچ دیمەنێکی فیلمەکە شاروخ خان و ئەنوشکا و کاترینا پێکەوە نابینرێن ! وە لە هیچ دیمەنێک ئەنوشکا و کاترینا پێکەوە نابینرێن !
ئەمەش له کاتێکدا کە ئەکتەرانی سەرەکی فلیمەکە بریتین لە شاروخ خان و ئەنوشکا وکاترینا کێف .

شاروخان هەتاوەکو وێنەگرتنی فلیمی زیڕۆی تەواو نەکر هیچ فیلمێكی تری ئیمزا نه‌كردووه‌ تاوەکو وێنه‌گرتنی بۆ بكات یان نەیكات .

فیلمەکە دەبێتە دووەمین فیلمی بۆلیوود لەدوای فلیمی Swades ی شاروخ خان کە لەناسا وێنەی گیرابێت ، واتە لە هەموو مێژووی بۆڵیوود تەنها دوو فلیم ڕێگەیان پێدراوە لە ناسا وێنەیان بگیرێت وە هەردووکیان فلیمی شاروخ خانن !

شاروخان چواره‌م ئه‌كته‌ری بۆڵیووده‌ ڕۆڵی قه‌زه‌م ( كورته‌ باڵا ) ده‌بینێ كه‌ خۆی له‌ ڕاستیدا قه‌زه‌م نییه‌ .

زیاتر لە 1000 بەهرەمەند لە تەکنۆلۆژیای VFX و زیاتر لە 600 کارمەندی RedChillies بۆ وێنەگرتنی فلیمەکە کاریان کردووە .

کارەکتەری (بەووا) لە فلیمی “زیڕۆ” کە لە لایەن شارۆخانەوە ڕۆڵی دەگێڕدرێت، بە بەکار ھێنانی تەکنەلۆجیای “FPT” واتە “دووربینی بەھێزکراو” وێنەی گیراوە ، بۆ ئەوەی باڵای شاروخ خان بچوکتربێت لە چاو ئەکتەرانی دیکەی ناو فلیمەکە وە وەک کەسێکی کورتە باڵا لە فلیمەکەدا دەربکەوێت .
ئەم تەکنەلۆجیایە لە فلمی ھۆڵیوودی “The Lord Of Rings” یش بەکارھێنراوە، کە فێڵی بینایی (خداع البصري) لای بینەر دروست دەکات کە وا لە شتەکان دەکات گەورەتر یان بچووکتر ، وە یان دوورتر یاخود نزیکتر دەربکەون لەوەی کە لە ڕاستیدایە هەیە .

یەکەمین فیلمی بۆلیوود دەبێت کامێرای Arri Lexa ـی تێدا بەکارهاتبێت، کە نرخەکەی بە 100 هەزار دۆلار دەخەملێنرێت و بەیەکێک لەپێشکەوتوترین کامێراکانی دونیا هەژمار دەکرێت.

وە مافی بڵاوکراوەی میوزیک و گۆرانیەکانی فیلمەکە بە کۆمپانیای Tseries فرۆشرا بە 30 کڕۆر!

ئەناند ڕای سەرەتا بە نیازبووە فیلمەکە بدات بە سەلمان خان بەڵام کە سەیری کردووە سەلمان و ڕۆڵی قەزەمی شتێکی دوورن لەیەک وازی لەو بیرۆکەیە هێناوە و فیلمەکەی داوە بە شارۆخان.

بۆ ڕۆڵی خانمە ئەکتەر سەرەتا ئاناند ئێڵ ڕای بە نیاز بوو لە بری کاترینا ، دیپیکا پادوکۆن بەشداری پێبکات .

لێدوانی شارۆخان دەربارەی فلیمەکە :
دوای سەیرکردنی فیلمی Zero دەبێ بڵێن هیندستان باشترین بەرهەمهێنەری فیلمە !

ڕیکۆردەکان :
تڕەیلەری فلیمی زیڕۆ لە ماوەی 24 کاتژمێردا 40 ملیۆن بینەری تێپەراند وە بووە یەکەم ترایلەری بۆڵیوود کە لە ماوەی 24 کاتژمێر 40 ملیۆن بینەر تێپەرێنێت ، وە گەشتە 1 ملیۆن و 200 هەزار لایک .

خێراترین گۆرانی هندی بینەری بگاتە 5 ملیۆن! بۆ گۆرانی MereNaamTu .

تڕەیلەری زیڕۆ گەیشتە 90 ملیۆن لە یوتیوب
ئەمەش تەنها لە 14 ڕۆژدا .

لەهەموو مێژووی شارۆخان بگەڕێیت فیلمێک نادۆزیتەوە لە ڕۆژی پشوودا نمایش کرابێت و شکستی هێنابێت جگە لە فلیمی زیڕۆ .

ئامادەکردنی: خەڵات

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فیلمی سینەمایی سەفەری نەمری لە فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی واشنتۆن وەرگیرا

فیلمی سینەمایی سەفەری نەمری لە دەرهێنانی سینەماکار فرانك گلبرد، بۆ یەکەمین جار بەشداری فیس…