29/05/2019

شوان عەتوف:فلیمی سینەمایی کوردی پەیکەری دل وەک هەناسەی سێیەم

برادۆست لایف ستایل ـ هەولێر

فلمی سینەمایی كوردی (پەیكەری دڵ)
وەك هەناسەی سێهەم
(گێژاو،شیرین وفەرهاد،پەیكەری دڵ)
فلمی كوردی سینەمای گێژاو كە لە دەرهێنانی هاوڕێ مستەفا بوو،ساڵانی سەرەتای ٢٠٠٠ كان لە باشوری كوردستان هاوكات لەگەڵ ساتێك بۆ مەستی ئەسپەكانی بەهمەن نمایش كرا لە سینەماكانی باشور ئەوكات بۆ باشوور من ئەو ئەزموونە وەك هەناسەی یەكەمی فلمی سینەمای كوردی جدی ئەو نەوەیە هەژمار ئەكەم كە لە هەوڵی زیندو كردنەوەی سینەماو بینەردا بوو
پاش گێژاو بێدەنگی یەكی ترسناك لەنێوان بینەرو سینەما دیسان دروستت بوەوە بە پێچەوانەوە هێواش هێواش سینەمای هونەری ناو فیستیفاڵەكان گەشەی كرد
تا ساتی نەفەسی دووەم كە فلمی سینەمای شیرین و فەرهاد بوو ساڵی ٢٠١٢ و لەدەرهێنانی حەسەن عەلی و دوبارە سینەماو خەڵك و تكت گەشانەوەیەكی تریان بە خۆیانەوە بینی وەك دووەم هەوڵی ئەو نەوەیە
پەیكەری دڵ دەبێتە هەناسەی سێهەم هیوام وایە ئەم نەفەسە قوڵ تر بێت و ئیتر سینەماو بینەر توشی تەنگە نەفەسی نەبنەوە بە هەوڵی سینەماكارە جدیەكان
لەبەر ئەمە بینەران و هەوادارانی هونەرەكەمان بانگ ئەكەم بۆ بینینی فلمەكەمان بە گەرمی،چونكە فلمەكەمان بەرهەم هێنانەكەی كوردیە لەناو ئەم گورگانەی كە حەزیان زۆرتر لە فلمی توركی فارسی و عەرەبیە
من چاوەرێتانم لە هۆڵی سینەماكان و مژدەی كاری گەوررتریشتان دەدەمێ
خۆشم ئەوێن هەمووتان
شوان عەتوف

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فیلمی سینەمایی سەفەری نەمری لە فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی واشنتۆن وەرگیرا

فیلمی سینەمایی سەفەری نەمری لە دەرهێنانی سینەماکار فرانك گلبرد، بۆ یەکەمین جار بەشداری فیس…