14/10/2019

فیلمی کوردی خوشکانی جەنگ، بەشداری دەیەمین فیستڤاڵی جیهانی هامبۆرگ دەکا

رەوەند جەواد ـ ئەڵمانیا

برادۆست میدیا ـ ئەڵمانیا

فیلمی کوردی خوشکانی جەنگ، بەشداری دەیەمین فیستڤاڵی جیهانی هامبۆرگ دەکات کە لە ڕۆژانی ۳۰ی ۱۰ تاوەکو ٦ی ۱۱ی ۲۰۱۹ بەبەشداری ۳۷ فیلم لە شاری هامبۆرگی وەڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت.

تایبەت بۆ برادۆست میدیا، عەدالەت دیریک بەرژرسێ راگەیاندنی فیستڤاڵی هامبۆرگ دوا و رایگەیاند، ” فیستڤاڵی هامبۆرگ-ی سینەمایی لە وڵاتی ئەڵمانیا، بۆ دەیەمین جارە بەڕێوەبچێت، لەم خولەدا بە شێوەیەکی زۆر باشتر خۆمان ئامادەکردووە.

دێریک وتیشی،” لە هەرچوار پارچەی کوردستان چەند فیلمێک بەشدارن و لە سەر ئاستی جیهانیش ۳۷ فیلم بەشداری فیستڤاڵەکە دەکەن.

ئەم فیستیڤاڵەش بە فیلمی خوشکانی جەنگ دەست پێدەکات

وتیشی،” فیلمە بەشداربووەکان پێکدێن لە فیلمی درێژ و کورت و دیکۆمێنتاری، ئەم فیستیڤاڵەش بە فیلمی خوشکانی جەنگ دەست پێدەکات.

بەرپرسی ڕاگەیاندی فیستڤاڵ ئاماژەی بەوەشدا،” دەرهێنەری فیلمی خوشکانی جەنگ بانگێستی فیلم کراوە و دواتر گروپی میوزیکی کوردی کە پێکدێن لە گۆرانبێژانی کورد تارا محمدۆڤ و ئەدیر جان دیجەی گروپ، بەکۆنسێرتێک بەشداری فیستڤاڵەکە دەبن و چوار پەنێڵ-یش ئەنجامدەدرێت.

دێریک دەڵێت،” ئێمە بۆ ئەمساڵ منداڵانمان لەبیر نەکردووە و ڕۆژێکمان داناوە بۆ منداڵان، بۆ بینینی فیلم لە هۆڵی سینەما، فیلمەکان لە سێ هۆڵی جیاوازی شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت و بۆماوەی حەوت رۆژ بەردەوام دەبێتن.

بەشێک لە فیلمی خوشکانی گەنج
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فیلمی سینەمایی سەفەری نەمری لە فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی واشنتۆن وەرگیرا

فیلمی سینەمایی سەفەری نەمری لە دەرهێنانی سینەماکار فرانك گلبرد، بۆ یەکەمین جار بەشداری فیس…