06/08/2020

لە شەش حاڵەتدا نابێت ئاو بخۆیتەوە

دکتۆر بێستون کاکەی

خواردنەوەی ئاوی پێویست بۆ مرۆڤ سوودی ئێجگار زۆرە، بەڵام لە 6 حاڵەتدا نابێت زۆری بکەیت لە ئاوخواردنەوە، چونکە لێکەوتەی خراپی دەبێت بۆ سەر تەندروستی و ژیانت، لێرەدا بەکورتی باس لەو شەش حاڵەتە دەکەین کە نابێت ئاو بخۆیتەوە…

ئەم حاڵەتانەش :

یەکەم: ڕاسته‌وخۆ پاش چوونه‌ ناو جێگا : چونکە له‌كاتی‌ خه‌و گورچیله‌ سست ده‌بێت بۆیه‌ ناتوانێت به‌باشی‌ ئاوه‌كه‌ بپاڵێوێت و خواردنه‌وه‌ی‌ ڵەم کاتە باش نییه‌ وەهەروەها كه‌ به‌یانیان هه‌ڵده‌ستیت له‌خه‌و روخسارت ده‌ئاوسێت.

دووەم: له‌كاتی‌ وه‌رزش : به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ وه‌رزش پله‌ی‌ گه‌رمی‌ جه‌سته‌ت به‌رزده‌بێته‌وه‌ و خواردنی‌ ئاو له‌ناكاو دایده‌به‌زێنێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ سه‌ر ئێشه‌و گێژبوون … بۆیه‌ به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌ پزیشكییه‌كان رێنمای‌ ده‌كرێین دوای‌ وه‌رزشه‌كه‌ ئاو بخۆینه‌وه‌ نەک ڵەکاتی وەرزشەکە.

سێییەم: ئه‌گه‌ر میزه‌كه‌ت هیچ ره‌نگی‌ نه‌بوو : مانای‌ ئه‌وه‌یه‌ ئاوی‌ زۆر له‌جه‌سته‌تدایه‌ و سۆدیۆم له‌جه‌سته‌ت كه‌مبووه‌ بۆیە ماوه‌یه‌ك ئاو مه‌خۆره‌وه‌.

چوارەم: له‌كاتی‌ خواردنی‌ توونی‌ : كاتێك شتی‌ توون ده‌خۆیت نابێت ئاو بخۆیته‌وه‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ی‌ چونكه‌ زیاتری‌ ده‌كات به‌ڵكو ده‌توانیت شیر بخۆیت.

پێنجەم:  له‌كاتی‌ نانخواردن : كاتێك نان ده‌خۆیت ئاو خواردنه‌وه‌ زیان به‌پرۆسه‌ی‌ هه‌زمكردن ده‌گه‌یه‌نێت و باش نییه‌.

شەشم: ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژه‌ ئاوت زۆر خواردبویه‌وه‌ : نابێت رۆژانه‌ له‌ڕێژه‌ی‌ پێویست زیاتر ئاو بخۆیته‌وه‌ … چونكه‌ زیانی‌ ده‌بێت بۆ گورچیله‌.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…