07/06/2020

دۆخی تەندروستی سلێمانی زۆر مەترسیدارە

برادۆست میدیا ـ سلێمانی: دکتۆر داهات حەوێزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی دەڵێت، ” پەیامێک لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتیەوە، تکایە خۆتان بپارێزن، دۆخی تەندروستی سلێمانی زۆر مەترسیدارە”.

دەقی پەیامەکەی دکتۆر داهات حەوێزی:

ڕۆژانە چەندین نەخۆش داخل ئەکرێن لە نەخۆشخانەکانی کۆڕۆنا،نەخۆشخانەکان خەریکە پڕ ئەبن،نەخۆشی هەموو تەمەنێکی تیایە، گەنج، پیر، ژن، پیاو.

ئەوەی لەم نەخۆشیە دەیبینم لە هیچ نەخۆشیەکی تردا نەمبینیوە، زۆر لە نەخۆشەکان هیچ نەخۆشیەکی تریان نیە، زۆر بەخراپی هەناسەیان توند ئەبێت، زۆر لەپڕ وەزعیان تێک ئەچێت.

نەخۆشمان هەبوو چەند ساڵە ڕەبۆی هەبوە و تەحەمولی نەخۆشیەکەی کردوە بەڵام دوو ڕۆژ بەرگەی ئەم ڤایرۆسەی نەگرت، نەخۆشێکی ترمان بە کەمخوێنی داخل بوو بەڵام تەنها دوای سێ ڕۆژ لە تووشبونی بە کۆڕۆنا بەداخەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

هێشتا بارودۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچوە، بەڵام وا بڕوات تووشی کارەساتی گەورە ئەبین. بۆیە تکایە پابەندی ڕێینمایەکان بن لەپێناو تەندروستی خۆتان و ئازیزانتان.

لەکاتی چونە دەرەوە ماسک و دەستکێش بکەن.
( ئەشیعەکە هی نەخۆشێکە ئەم ئێوارەیە هاتوە بۆ نەخۆشخانەی جمهوری داخل بوە، سیەکانی وێران بوە)، هێشتا بارودۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچوە، بەڵام وا بڕوات تووشی کارەساتی گەورە ئەبین. بۆیە تکایە پابەندی ڕێینمایەکان بن لەپێناو تەندروستی خۆتان و ئازیزانتان.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…