02/08/2020

بانگەوازێکی بەپەلە لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێرەوە

دکتۆر شاڵاو ناسر لە نەخۆشخانەی رزگارییەوە پەیامێکی هەیە.

من وەکو پزیشکێکی چاودێری چری ھەناسە، ئەمڕۆ کە ئەکاتە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان ئێشکگریم ھەیە لە بەشی چاودێری چڕی ھەناسە RCU لە نەخۆشخانەی رزگاری. 8 نەخۆشمان ھەیە کە ھەموویان لە دۆخێکی تەندروستی زۆر خراپدان، جگە لەوەش 7 نەخۆشی تر ھەیە لە نھۆمەکانی نەخۆشخانەی رزگاری کە پێویستیان بە ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد و چاودێری چڕ ھەیە نەمتوانی ھیچیان وەرگرم لەبەر نەبوونی شوێنی زیاتر لەو بەشە، ناچار بووم خۆم بچمە نھۆمەکانی تری رزگاری کەتێیدا بەرپڕس نیم، چونکە تەنھا ئەو نەخۆشانەی لە بەشی چاودێری چڕن من بەرپڕسم لەسەریان و ھەر لە شوێنی خۆیان ئامێری ھەناسەکەم بۆ دانان.

جگە لەوەش ھیچ شوێنێک نەماوە لە نەخۆشخانە حکومیەکان و ئەو 2 نەخۆشخانە ئەھلیەی کە تایبەت کراوە بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا. گەیشتینە ئەو ڕادەی نەخۆشەکان لە پڕسگە دابنرێن، کەوتووینەتە دۆخێکی خراپتر لەوەی کە لە ئیتالیا روویدا، بۆیە لێرەوە تکا ئەکەم لە ھەموو ھاورێیان خۆتان و کەس و کار و منداڵەکانتان بپارێزن لەو ڤایرۆسە نەفرەتیە با تووشی ئەو ڕۆژە ڕەشانە نەبن کە ئێستا ئەو خەڵکەی تێدا نقووم بووە…
ئەوەی من ئەمڕۆ بینم ھیوادارم کەس نەیبینێ، دوعای خێرو سەلامەتی بکەن بۆ ئەو کەسانەی کە بەدەست کۆرۆناوە ئەناڵێنن..

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

وەزیرى تەندروستى هەرێم پەیامێکى بۆ هاوڵاتیان بڵاوکردەوە

وەزیرى تەندروستى هەرێم لە پەیامێکدا رایگەیاند، بە پاڵپشتی هاوڵاتیان بۆ پابەندبوون بە ڕێنما…