26/06/2020

تەندروستی هەولێر: ئەمڕۆ 45 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە

تەندروستی: بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر رایگەیاند ئەمڕۆ لە شارەكە 45 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە بەوەش كۆی ئەو كەسانەی تا ئێٍتا چاكبونەتەوە گەیشتە 667 كەس.

دلۆڤان محەمەد، رایگەیاند، ئەمڕۆ 45 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنادوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشكنینی تایبەتی یەك لەدوای یەكیان بۆ كرایەوە كە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

بەڕێوەبەری تەندروستی شارەكە وتیشی، بەوەش كۆی گشتی ئەو كەسانەی تا ئێستا لە نەخۆشیەكە چاكبوونەتەوە گەیشتووەتە 667 كەس. بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی ژێر چاودێری پزیشكیدان 403 كەس لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە.

بە گوێرەی دواین ئامارە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی تەندروستیش تا ئێستا لەو شارە یەك هەزار و 91 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بووە و لە نێویاندا 21 كەس گیانیان لەدەستداوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

شنگار: بۆ یەکەم جار دوو حاڵەتی تووشبوون بەکۆرۆنا تۆمارکران

برادۆست میدیا ـ شنگار: بۆ یەکەمجار دوو حاڵەتی تووشبوون بەکۆرۆنا لە قەزای شنگاری سەر بە پار…