08/08/2020

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

پێداچوونەوە: سەردار بایزید

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا
Nigella sativa seeds treate Covid-19 Diseases

بە پێ دەرەنجامی دەیان توێژینەوەی کلینکی لەچەندین وولاتی جیاوازی جیهان لە دوو مانگی رابردوو، لە سەر سەدان نەخۆشانی توشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا SARS-CoV-2 بە بونی نیشانەی مامناوەند و سووک Intermediat and Mild symptoms دەرکەتوە چەندین زیندەگەردی کارای Bioactive compounds ناو تۆی رەشکە رۆلی زۆر کارا و باشیان هەیە لە رێگرتن لە تەشەنکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (سارس کۆڤی -2) لەناو خانەکانی لەش و ڕاگرتنی گەشە و زۆربونی ڤایرۆسەکە لەناو لەشدا لەرێ وەستاندنو ڕاگرتنی دووهێندبونی ڤایرۆسەکە لە خانەکانی رێڕەوەکانی هەناسە و سییەکانی مرۆڤ.
دەرکەوتوە زیندەگەردە کارەکانی Nigelledine, α-Hederin, Hederagenin, Thymohydroquinone and Thymoquinone ناو تۆس ڕەشکە ڕۆڵی زۆر باش و کاریگەریان هەیە وەک دژە ڤایرۆس Antiviral و دژەهەوکردن Anti-inflammation لە رێ هۆگری پێوەنوسانی توند و زۆریان بۆ ئەنزیم و پڕۆتینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناو وەستاندنی دووهێندبونی ڤایرۆسەکە لە خانەکانی لەش، وە لە نەهێشتنی پێوەنوسان و لکانی ڤایرۆسەکە بە وەرگرەکانی سەر خانەکانی لەش مرۆڤ.
لە زۆربەی توێژینەوەکان دەرکەوتوە کەوا ڕۆژانە پێدانی دو جار پوختەی هاڕاوی ڕەشکە یان ڕۆنی رەشکە (ناو کەپسوڵی 500 تا 1000 ملگرام) بۆ ماوەی دوو هەفتە بە نەخۆشەکان زۆربەیان زوو چاکبونەتەوە و نیشانەکانی نەخۆشییەکیەکان نەماوە.
ئەمەو سەرەڕای ئەوەی لەم دوو دەیەی رابردوودا هەزران توێژینەوەی تاقیکاری و کلینکی لەسەر سوود و کاریگەرییە باش و ناوازەکانی مادەخۆراکییەکان و زیندەگەردەکانی ناو ڕەشکە ئەنجامدراوە و سەلێمنێندراوە کەوا دەنکۆڵەکانی ڕەشکە و ڕۆنەکەی وەک ئەمانەی خوارەوە کاردەکات:-
– دژەزیندەگی و دژە هەوکردنەکان Antibiotics and Anti-inflammation
-دژە ڤایرۆس و میکرۆبەکان Antiviral and
Antibacterial
-باشکردن و بەهێزکردنی بەرگری لەش Bossts immunity
-دژە شێرپەنجە Anti-cancer
-دژە ئۆکساندن ودژە ڕەگەسەربەستەکان Antioxidants
– دژە کەڕوو Antifungi
-دژە ڕەبوو و هەستیاری ڕێرەوەکانی هەناسە و سییەکان.
-بەهێزکردنی ماسولکەکانی دڵ و زیندەفرمانەکانی مێشک و دەماغ.
هەزاران صەلات و سەلامی خودا لەسەر پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وسلم پێش هەزران ساڵ باسی بەهێزی و ناوازەیی توانای چارەسەر و شیفایی ئەم ڕووەکە پێرۆزەمان بۆ دەکات وەک دەفەرموێت:- ﷺ (إنّ في الْحَبَّةِ السَّوْدَاءِ شِفَاءٌ مِنْ كُلِّ دَاءٍ إِلَّا السَّامَ) رواه البخاري ومسلم،
واتە:- لە ڕەشکەدا شیفا و چارەسەری هەموو دەردو نەخۆشیەک جگە لە سام نەبێت کە مردن و پیریە.
لەسەردەمێکدا وای فەرمووە کە هیچ کەسێک نەیدەزانێ ڕەشکە چی تێدایە و چ سوود و ڕۆڵی هەیە لە چارەسەری دەردو نەخۆشیەکان، کە تەنها لە ڕێ وەحی و سروشی خودایی زانستی پێدراوە وەک خوای گەورە دەفەرموێت:-﴿وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَى (3) إِنْ هُوَ إِلاَّ وَحْيٌ يُوحَى﴾ سورة النجم، وقال تعالی ﴿وَعَلَّمَكَ مَا لَمْ تَكُنْ تَعْلَمُ وَكَانَ فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكَ عَظِيمًا (113)﴾
ئەمە تەنها تیشکیە لە نورو ڕووناکی و خێر و هیدایەتی پێغەمبەرایەتی، ئیمانی ئیماندار زیاددەکات و شاهێدەریش لەسەر ڕاستی و هەقی پەیامداریەتی پێغەمبەرمان ﷺ.

وەرگیراولەئەکاوەنتی د.شوان حسین صۆفی

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

تینووت بێت باشترە لەوەی تووشی شێرپەنجە ببیت

تینووت بێت باشترە لەوەی تووشی شێرپەنجە ببیت.. لە هەر مارکێتێک ئاوی نێو بتڵە پلاستیکییەکانت…