08/08/2020

تینووت بێت باشترە لەوەی تووشی شێرپەنجە ببیت

د. ئاراس برادۆستی

تینووت بێت باشترە لەوەی تووشی شێرپەنجە ببیت..

لە هەر مارکێتێک ئاوی نێو بتڵە پلاستیکییەکانت بینی لەبەر خۆر داندرابوو یان شوێنەکەیان گەرم بوو، مەیکڕە و ئەو ئاوە مەخۆرەوە.

لە هەر بوتڵێکی پلاستیکدا 300 mg\kg ماددەی ئەنتیمۆنی هەیە، ئاژانسی نێودەوڵەتیی لێکۆڵینەوە لە شێرپەنجە دەڵێت لە پلە گەرمییە بەرزەکاندا ئەنتیمۆنییەکەی بتڵەکان دەڕژێتە نێو ئاوەکە، کەڵەکەبوون و بەردەوامیی ئەم پرۆسەیە لە داهاتوودا یەکێک لە هۆکارە یاریدەدەرەکانی تووشبوونە بە شێرپەنجە.

خاوەن کارگە و خاوەن مارکێتەکان، تکایە مەبنە هۆکاری تووشبوونی خەڵک بە شێرپەنجە، گواستنەوە و هەڵگرتنی دەبە پلاستیکییەکان دەبێت لە خوار 25 پلەی سیلیزی بێت و نابێت تیشکی خۆریان بەربکەوێت.

دکتۆر ئاراس برادۆستی .

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…