06/08/2020

بۆرووبەرووبوونەوەی کۆڕۆنا حکومەتی هەرێم داوای هاوکاری لە وڵاتان دەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ ڕێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ داوای هاوکاری پزیشکی لە هه‌موو ئەوڕێكخراو و كونسوڵخانه‌ی ووڵاتان کردوە كه‌ له‌ پێشتر هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان تا هاوكاریان بکەن له‌ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.”

د.دیار ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆگای ناوه‌ندی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی هه‌رێم بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، ” ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ بڕوات هه‌م توشی كه‌می پێداویستی پزیشكی ده‌بین و فشارێكی زۆریش ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی، چونكه‌ هه‌رچه‌ند بودجه‌یه‌كی باش و پێداویستی زۆر له‌به‌ر ده‌ستدا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌ خۆپاراستن نه‌بێت، كاتێك هه‌ر ده‌بێت كۆتایی بێت.

دیار ئیبراهیم ده‌شڵێت، ” وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ ڕێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ بۆ هه‌موو ڕێكخراوه‌كان و بۆ هه‌موو كونسوڵخانه‌كان ووڵاتان و ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ پێشتریش هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌ چه‌ند جارێك به‌ نوسراوی فه‌رمی داوای لێكردوون كه‌هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له‌ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.”

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…