03/08/2020

هەولێر: کۆڕۆنا لە لووتکەی بڵاوبونەوەی خۆیدایە

دکتۆر خالیس ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەڵێت، ” ئێستا لەهەولێر کۆڕۆنا لە لووتکەی بڵاوبونەوەی خۆیدایە، ڕۆژانە ۲۰۰ حاڵەت دەستنیشاندەکرێت و ۹ ئەوەندەی تریش تووش دەبن، واتە ڕۆژانە نزیکەی ۲۰۰۰ کەس تووش دەبن .

خالیس دەشڵێت، “چەند ڕۆژێکی تری دەوێت تاوەکو دادەبەزێت و کەمدەبێتەوە، زۆر ئاگاداری خۆتان بن، سەلامەترین شوێن ماڵەوەیە.

ئاماژە بەوەشدەدات، ئەو ماوە دوور بن لە هەموو کەسێک جگە لەئەندامانی ماڵەوە، دووری ۲ مەتر بپارێزە لەگەڵ هەر کەسێکی تر لە دەرەوە، ماسک بەکار بهێنە، زوو زوو دەستان بشۆن، ئەگەر هەستت بەناساغی کرد لەماڵەوە خۆت کەرەنتین بکە مەچۆ لای کەس و کەس نەیەتە لات بۆ چەند ڕۆژێک .

وە باس لەوەشدەکات، ” زۆر بەی هەرە زۆری حاڵەتەکان بەسوکی تێدەپەڕن ئەگەر پشووبدەن و لەماڵەوە بمێننەوە جوڵان و گەڕان و هاتوچۆ لەسەرەتادا، نەخۆشیەکە قورستر دەکات.

پشوودانی ناو جێگا، زوو تێیدەپەڕێنێت، ئەگەر بەتەمەنی یان نەخۆشی درێژخایەنت هەیە ، یاخود تایەکەت زۆر قورسە و بە پاراسیتۆڵ دانابەزێت یان هەناسەت تەنگە یاخود کۆکەکەت زۆرە و ڕێگەنادات پشوو بدەی لەوحاڵەتانە سەردانی نەخۆشخانە بکە بۆ پشکنین و چارەسەر ..
هەمووان هاوکاری یەک بکەین زوو ئەو پەتایە تێدەپەڕێنین ،جگە لەپابەندبوون بەڕێنمایی و هاوکاری یەکتر هیچ ڕێگەچارەیەکی ترمان نی یە ، خودا پشت و پەنای هەمووان بێت …
د.خالس ئه‌حمه‌د
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
لە وەزارەتی تەندروستی

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…