30/07/2020

رۆژنامەنووسێک وەزیری تەندروستی به‌ڵێنى پێدام بمكاته‌ به‌رپرسى راگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه‌یه‌ك

رۆژنامەنووسێک، له‌به‌رامبه‌ر بێ ده‌نگ بوونم بۆ مردنى سێ منداڵ وەزیری تەندروستی به‌ڵێنى پێدام بمكاته‌ به‌رپرسى راگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه‌یه‌ك.

رۆژنامه‌نوس سامان سدیق به‌ نوسینێكدا له‌ ئه‌كاونتى خۆى رایگه‌یاندووه‌، مردن بەهۆی نەمانی ئۆکسجین لە هەولێر شۆکم ناکات، لە 2016 کە سامان بەرزنجی بەڕێوەبەری تەندورستی هەولێر بوو (ئێستا وەزیری تەندورستی)یە، سێ منداڵ بەهۆی نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی راپەڕین مردن.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، وه‌زیرى ته‌ندروستى پێی وتم راپۆرتەکە بڵاو نەکەمەوە، لە بەرانبەردا بمکاتە بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندورستی هەولێر، تەبعەن رەتم کردەوە تیجارەت بە مردنی مناڵی خەڵک و پیشەکەم بکەم.

ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، ئەمڕۆ بەهۆی نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی رزگاری، پێنج تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان سپارد، شۆکم ناکات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

لە شەش حاڵەتدا نابێت ئاو بخۆیتەوە

خواردنەوەی ئاوی پێویست بۆ مرۆڤ سوودی ئێجگار زۆرە، بەڵام لە 6 حاڵەتدا نابێت زۆری بکەیت لە ئ…