04/07/2020

نەخۆشی گورچیلە و نیشانەکانی

ئا: پەیوەند فەرحان

گورچیلە ئەندامێکی گرینگی بەشی ناوەی لەشە کە دەکەوێتە وورگ و  لە بەشتی هەردوو لای چەپ و ڕاستی سکەوە، کاری گورچیلەکان پالاوتنی خوێن و دەرکردنی ژەهرەکانە، لەماوەی 24 کاتژمێردا 225 لیتر خوێن دەپالێون، بونی هەر کێشەیەک لە گورچیلەدا دەبێتە هۆی ناچالاکیو ناڕێکی وەتوشی ئازار دەبێت .

نیشانەکانی توشبون بە نەخۆشی گورچیلە

1-هەستکردن بەماندوبونی هۆکارەکەی کاتێ کێشە لەگورچیلە دروست دەبێ، خوێن بەگرانی ئۆکسجین دەگوازیتەوە .

2-نایەکسانی ڕێژەی سۆدیۆم و ئاوە لە لەش دا ، کەدەبێتە هۆی هەوکردن و دروست بونی گرێ لەسەر بەشە جیاوازەکانی لەش بەتایبەتی ڕانەکان ، هەروەها بەشێکی زۆر پڕۆتینیش بەفێرۆ دەچێت لەمیزلدان.

3-بەهۆی ناچالاکی لەگورچیلەدا کەمی پالاوتنی ژەهرەکان لەڕێگەی گورچیلە و میزلدان مانەوەی ژەهرەکان .

4-بونی ئازارێکی زۆر لەخوارەوەی پشت دا هەست کردن بەسوتانەوی میزلدان.

5- هەروەها دەرکەوتنی چەن نیشانەیەک لەمیزلدان وڕەنگی میز ، وەک میزکردنی زۆری شەوان و گۆڕانی ڕەنگی میز و بۆنی ناخۆشی میز و بوونی ئازار لەکاتی میزکردن بە زەحمەت میزکردن، یان بونی خوێن لەناو میزدا .

ئەو خۆراکانی دەبنە هۆی خاوێن کردنەوە گورچیلەکانو چالاک کردنی..

1_سێو، لەژەهراوی بوون دەت پاڕێزێ بەهۆی دەولەمەندبون بە ڕیشالەکان.

2_شەربەتی لیمۆ و زەیتی زەیتون، لە دروست بونی بەردی گورچیلە دەت پارێزێ

3_سیر، پەستانیگورچیلەکان کەمدەکاتەوە.

4_زەردەچەوە، ڕێگری هەووکردن دەگری.

بەلام ئەوەی جێگای ئاماژەیە بونی هەر ئازارێک لەگورچیلەکان پێویستە سەردانی دکتۆری پسپۆڕ بکرێت بۆ پێدانی زانیاری و چارەسەری.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

وەزیرى تەندروستى هەرێم پەیامێکى بۆ هاوڵاتیان بڵاوکردەوە

وەزیرى تەندروستى هەرێم لە پەیامێکدا رایگەیاند، بە پاڵپشتی هاوڵاتیان بۆ پابەندبوون بە ڕێنما…