26/06/2020

نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسن لە لەشی مرۆڤ چین؟

پێداچوونەوە: پەیوەند فرحان

برادۆست لایف ستایل: تەندروستی: کەمی ماددەی ئاسن لە لەشی مرۆڤدا لەوانەیە هەستی پێ نەکرێت بەڵام بەتێپەڕبوونی کات و کاتێک ئاسن زیاتر کەم دەبێتەوە لە لەشدا نیشانەکانیش دەردەکەون، دیارترین نیشانەکانیش ئەمانەن:

• ماندووێتی و شەکەتی.
• لاوازی لەش.
• زەرد هەڵگەڕانی پێست.
• سنگ ئێشە، خێرابوونی لێدانی دڵ و هەناسە کورتی.
• سەرئێشە و سەرەسووڕە.
• ساردی لە دەست و قاچەکاندا.
• هەوکردن و ئازاری زمان.
• ناسکبوونی نینۆکەکان.
• حەزکردن لە خواردنی هەندێک شت کە هیچ ماددەیەکی خۆراکی تێدا نییە وەک سەهۆڵ.
• کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن بەتایبەت لە مناڵاندا.

ئەگەر هاتوو ئەو نیشانانە لە مرۆڤدا دەرکەوت پێویستە کەی سەردانی دکتۆر بکەین؟

ئەگەر نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسن کە لەسەرەوە باسمانکردووە لە خۆت یان منداڵەکەت بەدی کرد پێویستە سەردانی دکتۆر بکەیت، چوونکە تەنها خۆت ناتوانیت دەستنیشانی حاڵەتەکە بکەیت یان چارەسەری بکەیت، نابێت لەخۆتەوە تەواوکەری خۆراکی supplementation بەکاربهێنیت. چوونکە بەهەمان شێوەی کەمی ئاسن، زیادبوونی ڕێژەی ئاسن لە جەستەدا مەترسیدارە، ئەکرێ زیان بە جگەرت بگەیەنێت و دووچاری کێشەی ترت بکاتەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…