20/06/2020

پێشنیارێکی بەپەلە بۆ پارێزگاری سلێمانی

هێمن كەریم – رۆژنامەنوس

دەنگۆی ئەوە هەیە یەک بوتڵ پلازمای خوێنی چاكبوان بە 9 هەزار دۆلار دەفرۆشرێت

بەرێزان وەک ئاشکرایە کەئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنادەبن و چاک دەبنەوە تێچویەکی زۆری تێدەچێت، ھەندێک لەسەرچاوەزانستیەکان و پزیشکە بەرێزەکان باس لەوەدەکەن کە پلازمای خوێنی ئەوکەسانەی کەچاک دەبنەوە کارێکی باشە وەک چارەسەر بەکاربھێنرێت بۆ ئەو کەسانەی کەتوشی ڤایرۆسەکەدەبن و بارودۆخیان ناجێگرە.

زۆرێک لەمرۆڤ دۆستان بانگەشەی ئەوەدەکەن و ھەڵمەتی بەخشینی پلازمای خوێنیان دەستپێکردوە، وەلێ بەداخەوە لەئێستادا کەمترین بەژداربوو ھەن کەئامادەییان تێدایە پلازمای خوێن ببەخشن، زۆر بەداخەوە لەئێستادا دەنگۆی ئەوەھەیە کە پلازمای خوێنی چاکبوان دەفرۆشرێت و بەشێوەیەک (یەک بتڵ) لەپلازمایی چاکبوان زیاتر لە ٩ ھەزار دۆلار دەکات واتە بەنزیکەی (یەک دەفتەر) کەئەمەش دەگرێتەوە بۆ دووھۆکار :

یەکەم: نەبونی رۆحیەتی ھاوکاری کردنە لەم ھەرێمە.

دووەم: نەبونی و نەداری وایکردوە مرۆڤ پەنا بۆ ئەم جۆرە کارە ناشەرعیە بەرێت، کەھەم خواو خەڵکیش لێی رازی نیە.

بەرێزان ھەندێک لە پزیشکان دەڵێن بۆھەر نەخۆشێک ئەوپەری (بیست) سیسی بەکاربھێنرێت، کەوایە، یەک بتڵ لەو پلازمایە بەشی چوار نەخۆش دەکات.

بۆیە لەپێناو کەسانێکی کەمدەرامەت پێشنیاردەکەم :

ھەرکەسێک کەتوشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت و لەناو کەرتی تەندروشتی چارەسەر وەردەگرێت، ئەوا پەیماننامەیەکی لەرێگەی داواکاری گشتی پێپربکرێتەوەو لەئەگەری چاکبونەوە ناچاربکرێت پلازمای خوێن ببەخشێت، ئەمەش لەپێناو ئەوکەسانەی کەتوانایی داراییان نیە. دواتر ئەمە بەرپرسیارێتیەو لەئەستۆی ھەمولایەکتان دایە کەرێگەچارەیەکی بۆ بدۆزنەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…